٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە پایتەختی فەرەنسا لە پێشەنگانی بزوتنەوەی ژنانی کورد ئەڤین گۆیی (ئەمینە کارا)، هونەرمەند میر پەروەر (محەمەد شیرین ئایدن) و وڵاتپارێز عەبدولرەحمان کزڵ لەناوەندی کولتوری کوردی ئەحمەد کایا تیرۆرکران.
لە ساڵیادی ئەو کۆمەڵکوژیەدا رێپێوانێکی ناوەندی ساز دەکرێت. بەمەبەستی بانگهێشکردن بۆ بەشداری لەو رێپێوانە بنەماڵەکان و کاسبکاران بەسەرکرانەوە.
ئەندامانی ئەنجومەنی گەل لە درانسی و تەڤ-چاندی پاریس کە هونەرمەندان فارقین و نوارینیش لەناویاندابوون، لە ناوچەی درانسیی پاریس سەردانی کاسبکاران و بنەماڵەکانیان کرد و ئەو بروشەرانەی ئامادەیان کردبوون، دابەشیان کردن.
هـ . ب