لەسێدارەدانی ٤ گەنجی کورد لە میونیخ شەرمەزارکرا
لەسێدارەدانی ٤ گەنجی کورد لە ئێران بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی کورد لەبەردەم کۆنسوڵخانەی ئێران لە میونیخ شەرمەزارکرا.
لەسێدارەدانی ٤ گەنجی کورد لە ئێران بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی کورد لەبەردەم کۆنسوڵخانەی ئێران لە میونیخ شەرمەزارکرا.
بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) زیادبوونی لەسێدارەدانەکان لە ئێران شەرمەزارکرا.
جەماوەری گەل لەبەردەم کۆنسوڵخانەی ئێران کۆبوونەوە و پانکارتی "ژن، ژیان، ئازادی" و وێنەی گەنجە لەسێدارەدراوەکانیان بەرزکردەوە و ڕاگەیاندراویان خوێندەوە.
چالاکوانان ناوی گەنجە لەسێدارە دراوەکان، موحسین مەزڵوم و محەمەد فەرامەرزی و وەفا ئازەربار و پەیمان فەتحیان گوتەوە و درووشمی " شەهید نامرن" و "ژن، ژیان، ئازادی" و "ئێرانی بکوژ" بەرزکرانەوە.