یادگار عەلی: ئەم هەڵبژاردنە، ڕاپرسییە لە سەر کوردستانی بوونی ئەو ناوچانە

یادگار عەلی، چاودێری سیاسی و ڕژنامەنوس، باس لە گرنگی دەرەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی (کەرکوک، موسل، دیالە، سڵاحەدین) دەکات، ئاماژەی بەوەکرد؛ "ئەم هەڵبژاردنە، ڕەهەندێکی نەتەوەیی هەیە بۆ کورد، دەبێت کورد بە هۆشیارییەوە مامەلی لەگەڵ بکات."

پەیوەست بە هەڵبژاردنەکان و لێکەوتەکانی هەڵبژادنەکان لە ناوچە کوردستانییەکانی سنوری مادەی (١٤٠) وە دەستێوەردانی دەوڵەتانی ناوچەی بە گشتی و دەوڵەتی تورکیا بە تایبەت لەم هەڵبژاردنەدا. یادگار عەلی چاودێری سیاسی و ڕۆژنامە نوس لە چاوپێکەتنێکدا قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فوات نیوز (ANF) کرد.

یادگار عەلی لە سەرەتایی قسەکانیدا، باسی لە گرنگی هەڵبژاردنەکە کرد و تی: "ئەم هەڵبژاردنە ڕەهەندی نەتەوەیی و نیشتمانی زۆر زیاترە وەک لەوەی ڕەهەندێکی حزبی هەبێت، بۆیە گرنگە خەڵکی بە هۆشیارییەوە بەژداری بکەن و وەک کوردێک بەژداری بکەن چونکە کوردستانی بوونی ئەم ناوچانە بە پێی بەڵگەنامە مێژوویەکان دەریخستوە، کە تەنها بەڕێگەیی ئاشتی و دیموکراتی دەتوانین کوردستانێتی بوونیان بپارێزین، وە نەهێڵین چیتر ئەو سیاسەتە فاشیستی و تەعریبیە، چ لە ناوخۆ و چ لەدەرەوە دەکرێت بەرامبەر بەم ناوچانە بەردەوامی هەبێت".

'سیاسەتی فاشیستیانەی تورکیا، دەیەوێت کورد لە خاوەن ماڵەوە بکات بە میوان'

یادگار عەلی لە درێژەی قسەکانیدا باسی لە لێکەوتەکانی پاش ڕیفراندۆم و ڕوداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر کرد و وتی: "دوای ڕوداوەکانی ڕیفراندۆم و ١٦ی ئۆکتۆبەر کورد دوچاریی سیاسەتی خراپی دەوڵەتانی ئیقلیمی و بە تایبەت تورکیا بوویەوە. دەوڵەتی تورک، بە هەموشێوەکی دارای و ڕاگەیاندن پشتیوانی لە کەمینەیی تورکمانی دەکات لە کەرکوک، دۆخێکی دروستکردوە لە کەرکوک و ناوچەدابڕێنراوەکان، دەیەوێت کورد ببێت بە بێگانە لەم ناچانەدا، کە لە ڕاستیدا کورد خاوەنە ئەسڵێکەی کەرکوک و ناوچەدابڕاوەکانە. بۆیە دەبێت کورد ئاگاداری ئەو سیاسەتە ناوچەییە تێبگات کە بەرامبەر بە ناوچە کوردستانیانە ئەنجام دەدرێت، بۆیە پێویستە بەم هەڵبژاردنە ڕێگری لەو سیاسەتە بگرین".

'حزبە کوردستانیەکان پەرتەوازەی ناوخۆی هەرێم دەگوازنەوە بۆ کەرکوک و ناوچەکانیتر'

 سەبارەت بە پەرتەوازەیی ناوخۆیی حکومەتی هەرێم کاریگەری خراپی لەسەر هەڵبژاردنەکان و بەژداریکردنی لایەنە کوردیەکان بە فرە لیستی. یادگار عەلی ئاماژەی بە هۆکاری ئەم پەرتەوازییەکرد و وتی: " لە گواستنەوەی ئەم پەرتەوازییە حزبەکان بەرپرسن، وە بە پلەیی یەکەم پەدەکە بەرپرسە لەم پەرتەوازییە، چونکە پەدەکە حکومەتی هەرێم و سەرۆکایەتی هەرێم و پەیوەندییەکانی بەدەستەوەیە".

'ئەجیندایی پارتی خزمەت بە کورد و کوردستانێتی ئەو ناوچانە ناکات'

یادگار عەلی لە کۆتایی قسەکانیدا، باسی لە ئەجیندا و سیاسەتی پدک کرد و وتی: "پارتی ئامادەیە کەسێکی تورکمان یا عەرەب کاندید بکات، بەڵام کە دێتە سەر لایەنە کوردییەکانی وەک یەنەکە، هەڵوێستی جیاواز دەنوێنێت، هۆکارەکەی ئەوەیە پەدەکە تێناگات لە هاوکێشەکان یاخود ئەجیندایەکی تر جێبەجێ دەکات، ئێمە ناتوانین بڕیار لەسەر ئەوە بدەین، بەڵام ئەوە دەخوێنینەوە کە ئەم ئەجیندایە خزمەت بە کوردستانێتی ئەو ناوچانە ناکات. بۆیە داوا لە خەڵکی دەکەین، بە هۆشیارییەوە لێی تێبگات، وە هەڵوێستی بەرامبەری هەبێت، هەمان هەڵە دوبارەنەکاتەوە، وە لە ڕوانگەیەکی کوردستانییەوە بەشداری لە دەنگدان بکات".