مانگرتن لە خواردن بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیریی بەردەوامە
مانگرتنی زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد لە ١٠٧ زیندانی دەوڵەتی تورک لە ٨٥ـەمین ڕۆژیدا بەردەوامە، لە مەخمور و یۆنانیش هەمان چالاکیی بەردەوامە.
مانگرتنی زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد لە ١٠٧ زیندانی دەوڵەتی تورک لە ٨٥ـەمین ڕۆژیدا بەردەوامە، لە مەخمور و یۆنانیش هەمان چالاکیی بەردەوامە.
لە ڕۆژی ٢٧ی مانگی ١١ی ساڵی ٢٠٢٠ـەوە، دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و فشار و پێشلکاریی سەر زیندانیان، گیراوانی دۆزی پەکەکە و پاژک لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورک، چالاکیی مانگرتن لەخواردنیان دەستپێکردوە و چالاکییەکە ٨٥ ڕۆژە بەردەوامە.
مەخمور
هەمان جۆر چالاکیی لە کامپی پەنەبارانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، بە پێشەنگایەتی ژنان، لە ڕۆژی ١٨ی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٢٠ـەوە، دەستیپێکردووە و لە ٦٤ـەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.
یۆنان
هەروەها، پەنابەرانی کوردی دانیشتووی کامپی لاڤریۆی وڵاتی یۆنان بۆ هەمان مەبەست چالاکیی مانگرتن لەخواردنیان دەستپێکردووە، چالاکییەکە بە پیشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ، تەڤگەری ژنانی کوردستان لە ئەورووپا و ناوەندی چاندی کوردستان بەڕێوە دەچێت، کە ماوەی ٤٧ ڕۆژە بەردەوامە.
ف.ق