مانگرتووییەکی دیکە داوای خاوەندارێتیکردن لە بەرخۆدانەکە دەکات

یەکێکی تر لە مانگرتووان لە خواردن، مەزڵوم ئیچلی، گوتی: "پێویستە هەمووان خاوەنداری لە بەرخۆدانەکەمان بکەنم تا ڕێبەرێتیمان ئازاد نەبێت، کەس ئازاد نیە".

بەشێوەیەکی ناڕەوا، ١٢٤ ساڵ سزا بەسەر مەزڵوم ئیلچی سەپێنراوە. ئیچلی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد. لەڕێگەی بنەماڵەکەیەوە پەیامێکی نارد، ڕایگەیاندووە، کۆمەڵەی دووەمی مانگرتنەکە چالاکییەکەی وەرگرتووە و تا ١٥ شوبات بەردەوام دەبن.

لە پەیامەکەدا دەڵێت:

"ئامانجی سەرەکیمان هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ڕێبەرێتییە. هەرگیز گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان و هەڤاڵەکانی قبووڵ ناکەین. چونکە دەزانین بەڕێز ئۆجالان پێشەنگی ئازادی و ئاشتی و دیموکراسییە.

ئەم مانگرتنەی ئێمە بۆ هەندێک هۆشدارییە. پێویستە گەلەکەمان و ئاشتیخوازان خاوەنداری لەم بەرخۆدانە بکەن. ئێمە دەڵێین؛ پێویستە یەکێتیمان بەهێزتر بکەین، بە یەکێتیمان جوان و بەهێزین. ئێمە لەگەڵ بەهادین ئەرکاپلان لە گروپی دووەمداین. بانگەوازی ئێمە بۆ بنەماڵەی ئەرکاپلان و گەلی کورد ئەوەیە کە بە هێز و بوێرییەوە پشتیوانی بەرخۆدانمان بکەن و هەموو لایەک هەستیار بن. بە ڕۆحی بەرخۆدانەوە سڵاو لە هەموو لایەک دەکەم. تا ڕێبەرێتیمان ئازاد نەبێت کەس ئازاد نییە. پێویستە هەمووان ئەم ڕاستییە بزانن".