مەحموود عوسمان: بابەتەکە نە پەکەکەیە، باشووری کوردستانە

سیاسەتمەداری کورد مەحموود عوسمان دەربارەی هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بانگی لە هەموو لایەنە سیاسییەکان کرد و وتی: " بابەتەکە نە پەکەکەیە، باشووری کوردستانە و باشووری کوردستان زەرەرمەندی سەرەکییە.

سیاسەتمەداری کورد دکتۆر مەحموود عوسمان لە دیمانەیەکدا لەگەل ئاژانسی رۆژنیوز دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک  بۆسەر خاکی باشووری کوردستان ئەوەی خستەڕوو کە دەبێت هەموو لایەنە سیاسییەکان یەکگرتووانە لەدژی هێرشەکای  دەوڵەتی تورک بوەستنەوە و وتی: " بابەتەکە نەپەکەکەیە، بەڵکوو باشووری کوردستانە و باشووری کوردستان زیانی گەورە بکات.

عوسمان لە بەردەوامیدا ئاماژەی بەوە کرد ئامانجی هێرشەکە زیاتر باشووری کوردستانە و دەڵێت: ئەمە هێرشە بۆسەر باشووری کوردستان و عێراق، چونکە سنوور و سەروەریی دەبەزێنێت.

د.مەحمود عوسمان باسی لەوە کرد کە دەوڵەتی تورک باشووری کوردستان وەک بۆشایی ئەمنیی تەماشا دەکات و دان بە هەرێمی کوردستاندا نانێت، بۆیە بە ماڵی خۆی دەزانێت و لە هەموو لایەکەوە هێرش دەکات.

دکتۆر مەحموود عوسمان لە کۆتاییدا داوا لە لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکات کە بە یەکگرتوویی ڕووبەڕووی ئەو هێرشانە ببنەوە و دەڵێت: لایەنە سیاسییەکان دەبێت یەکگرتووبن و دژی ئەو هێرشانە بن و داوای ئاشتی بکەن.

ک-ش