مێرمنداڵێکی ئاوارەی خەڵکی عەفرین لە تورکیا کوژرا

بەیانی ئەمڕۆ تەرمی مێر منداڵێکی ئاوارەی خەڵکی عەفرین لە ئیزمیری تورکیا بە کوژراوی دۆزرایەوە.

دوای ٤ڕۆژ بێ ئاگایی لە منداڵێکی ئاوارەی عەفرین بە ناوی ئیبراهیم حسێن مەحمود لە شاری ئیزمیری تورکیا ئەمڕۆ تەرمەکەی بە کوژراوی  دۆزرایەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی هاوار ( ئانها) مێردمنداڵەکە تەمەنی ١٤ ساڵەو ماوەی چەند ڕۆژێکە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ڕفێنراوە، بەیانی ئەمڕۆ لە شاری ئێزمیری تورکیا تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، مێردمنداڵەکە خەڵکی گوندی تەیتونەکی عەفرینەو ماوەی چەند ساڵێکە ئاوارەی شاری ئیزمیری تورکیا بوون.

ک-ش