دوێنێ دووشه‌ممه، عه‌بدولڕه‌حیم شه‌مه‌رى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق قسه‌م كرد، له دۆخى خراپى سنورى عێراق و سوریا ئاگادارم كرده‌وه كه رۆژانه ژماره‌یه‌كى زۆر چه‌كدارى داعش له سوریاوه بۆ عێراق جوڵه‌ى پێدا ده‌كه‌ن و دێنه ناو خاكى عێراق".
عه‌بدولڕه‌حیم شه‌مه‌رى ووتیشى: له وه‌ڵامى قسه‌كانمدا سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق پێى وتم: زانیاریی وردمان پێگه‌یشتووه، كه داعش ده‌یه‌وێت هێرشى گه‌وره له كه‌ركوك و دیاله ئه‌نجام بدات، به‌ڵام ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراق شه‌و و رۆژ كار ده‌كات بۆ شكستپێهێنانى ئه‌و پيلانه و راگرتنى هاتنى چه‌كدارانى داعش له سوریاوه بۆ عێراق".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگریی باس له كۆنترۆڵنه‌كردنى سنوورى عێراق و سوریاش ده‌كات و ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو: "سنوورى سوریا و عێراق به سه‌ربازانى عێراق كۆنترۆڵ ناكرێت به ته‌واوه‌تى، چونكه پێویسته سیستمێكى راسته‌قینه‌ى چاودێرى پێكهاتوو له (فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان، كه‌ره‌سته‌ى پێشكه‌وتووى سه‌ربازى و ئاگادار كه‌ره‌وه) هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و سنوورانه پارێزراو بن".
ژ.ت