هه‌واڵی به‌په‌له‌: پۆلیسەکان هەڵیانکوتایە سەر ستۆدیۆکانی ستێرک تی ڤی و مەدیا خەبەر

مەتین چۆلها ئۆغڵو یەکێک لە دامەزرێنەری پارتی کرێکارانی تورکیا کۆچی دوایی کرد

مەتین چۆلها ئۆغڵو یەکێک لە دامەزرانەرانی پارتى کرێکارانى تورکیا (تیپ - TÎP) و نووسەر کۆچی دوایی کرد.

مەتین چۆلها ئۆغڵو یەکێک لە دامەزرێنەرانی پارتی کرێکارانی تورکیا (تیپ - TÎP) و مارکسیستێک لە مارکسیستەکانی نەوەی ٦٨ ەکان و نووسەری ئیلەری هابەر لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

پارتی کرێکارانی تورکیا لەبارەی کۆچی دوایی چۆلها ئۆغڵو ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و لە ڕاگەیاندراوەکەیاندا هاتووە، "ئێمە بە کۆچی دوایی مەتین چۆلها ئۆغڵو پێشەنگی فیکریی بزووتنەوەکەمان خەمبارین، کە هاوکاریی و یەکگرتوویی گرنگی مارکسیستیی خوڵقاند، خۆی فیدای تێکۆشان بۆ شۆڕش و سۆسیالیزم کرد، بەو بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە بزووتنەوەی سۆسیالیست و چینی کرێکارانی تورکیا دەکەین".

پارتی کرێکارانی تورکیا ڕاشیگەیاندووە، لەبارەی مەراسمیی بە خاکسپاردنی تەرمی مەتین چۆلها ئۆغڵو و پرسەکەیەوە زانیاریی پێویست بڵاودەکەنەوە.

ژ.ت