لەدوای ڕاگەیاندنی هەڵمەتی"سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان" لە ٢٠ شاری جیاوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، کەسوکاری زیندانیانی سیاسی، گەنجانی ناڕازی، چالاکوانانی مافی مرۆڤ، هاوڵاتیانی ئازادیخواز و هەروەها لە هەندێک لە شارەکانی ئەوروپا دەنگی ناڕازی دژ بە سزای لەسێدارەدان بەرز کرایەوە.
چالاکوانان بە درووشمی"نەخێر بۆ لە سێدارەدان"، "هەڵوەشاندنەوەی سزای لە سێدارەدان" و "منداڵەکانمان مەکوژن" ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی. هەروەها ژنانی زیندانیکراوی سیاسی لە زیندانی ئەوین پاڵپشتی خۆیا بۆ چالاکییەکە دەربڕیی
هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان" لە ٦٩ هەمین هەفتەدا دژ بە سزای لە سێدارەدان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە ڕاگەیاندراوێکدا داوای لە هەموو هاونیشتمانیان و گەنجان کرد دەنگیان لە بەرامبەر سزای لە سێدارەدان بەرز بکەنەوە و پشتیوانی لە هەڵمەتەکە بکەن.