ئێشکگریی دادپەروەری بەردەوامە: بەرخۆدانی زیندانییان سڵاو کرا

چالاکی ئێشکگریی دادپەروەری لە ئامەد، وان، ئەدەنە و مێرسین بۆ زیندانیانی مانگرتوو لە خواردن دەستیپێکرد، بەرخۆدانی زیندانەکان سڵاو کرا.

زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی باکوری کوردستان و تورکیا لە چوارچێوەی کەمپینی "ئازادی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان و چارەسەر بۆ کێشەی کورد" لە ٢٧ی تشرینی دووەم دەستیان کرد بە مانگرتن لە خواردن، چالاکییەکە پێی نایە ١٠ـەمین ڕۆژی خۆیەوە. بۆ پشتیوانی لە چالاکییەکە لە ئامەد، مێرسین، وان و ئەدەنە بە دروشمی " بۆ ئاشتی کۆمەلایەتی دەنگ بدەن بە زیندانەکان، بۆ دادپەروەری گۆشەگیریەکان لەناودەبەین" ئێشکگریی دادپەروەری دەستیپێکرد. ئەو چالاکییەی کە هەر ٣ رۆژ جارێک دەور دەکات بەردەوامە.