نۆبەتی دادپەروەری: تا ئەو کاتەی کە دەگەین بە ئامانجەکەمان، بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان
چالاکی نۆبەتی دادپەروەری بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان دەستپێکرا و تا ئێستاش بەردەوامە.
چالاکی نۆبەتی دادپەروەری بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان دەستپێکرا و تا ئێستاش بەردەوامە.
چالاکی نۆبەتی دادپەروەری لە پێنج شاری جیاوازی تورکیا و باکووری کوردستان دەستپێکراوە، لە شارەکانی وەک ئامەد، وان، ئەستەنبوڵ، ئەدەنە و مێرسین بۆ پشتیوانی کردن لە کەمپینی "ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد" گەلی ناوچەکە دەستی کردووە بە چالاکیی نۆبەتی دادپەروەری و تا ئێستاش چالاکییەکە بەردەوامە.
چالاکوانانی نۆبەتی دادپەروەری ڕایانگەیاند: "تا ئەوکاتەی کە دەگەین بە ئامانجەکانمان و ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان مسۆگەر دەکەین، بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان".