"نەوەک تەنها لابردنی گۆشەگیری، بەڵکو ئازادیشمان دەوێت"
ئێشکگری دادپەروەری بنەماڵەی زیندانیان بەردەوامە، لە ئێشکگری دادپەروەری پەیام درا: "ئێمە نەوەک هەر لابردنی گۆشەگیری، ئازادی عەبدوڵا ئۆجالانیشمان دەوێت".
ئێشکگری دادپەروەری بنەماڵەی زیندانیان بەردەوامە، لە ئێشکگری دادپەروەری پەیام درا: "ئێمە نەوەک هەر لابردنی گۆشەگیری، ئازادی عەبدوڵا ئۆجالانیشمان دەوێت".
چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەر پرسی کورد لە چەند شارێک بەردەوامە.
چالاکییەکەی ئەدەنە ٤٧ ڕۆژە بەردەوامە، دایکانی ئاشتی و بەڕێوەبەرانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) سەردانی چالاکییەکەیان کرد، چالاکوانان داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان دووپات کردەوە.
چالاکییەکەی ئامەد ٤٦ ڕۆژە بەردەوامە، دایکانی ئاشتی یەلەکیان پۆشی بە نوسینی کوردی و تورکی "گۆشەگیری تاوانێکی مرۆڤایەتییە"، هەروەها دووپاتیان کردەوە بەرخۆدان بەردەوامە. لە چالاکییەکەدا درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرایەوە و سترانی کوردیان چڕی.
لە چالاکییەکەی ئەزمیر، پەرلەمانتاری دەم پارتی، ئیبراهیم ئاکین گوتی: "پرسی کورد تەنها پرسی ناوخۆی تورکیا نییە، بەڵکو کاریگەری لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوین دەکات، گۆشەگیریش لەسەر ئەم بناغەیە بەردەوامە. نامانەوێت کۆمەڵکوژییەکانی سەدەی پێشوو، لەم سەدەیەشدا دووبارە ببنەوە".
هەروەها چالاکییەکەی ئیستەنبوڵ ٣٨ ڕۆژە بەردەوامە، لە چالاکییەکەدا درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرایەوە. سەردانیکەران داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.
لە چالاکییەکەی وان، لەسەر ناوی کۆمیسۆنی گەڕەکی ئەسەنلەر، جەمیل ئارمان تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ڕایگەیاند گۆشەگیری کاریگەری لە هەموو جێیەک دەکات، دووپاتی کردەوە هەمووان چارەسەر لە پارادایمەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا دەبیننەوە و گوتی: "ئەم پارادایمە تەنها بۆ گەلانی کوردستان نییە، بەڵکو بۆ هەموو گەلان بۆ هێڵی تێکۆشان و چارەسەر. پێویستە لەدەوری ئەم پارادایمە یەک بگرین و هێڵی تێکۆشان فراوانتر بکەین، لەڕێگەی ئەم پارادایمەوە ببینە وەڵامێک دژی گۆشەگیری".
لە چالاکییەکەی مێردین دایکە سوڵتان ئاجیبوجا ئاماژەی بەوە کرد ئەوان تەنها داوای لابردنی گۆشەگیری ناکەن بەڵکو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەخوازن و گوتی: " بە ئازادبوونی سەرۆکمان، ئێمەش ئازاد دەبین. کورد و تورک ئازاد دەبن".