نەورۆز ئویسال: گوێ لە هێز، دەنگ و حەقیقەتی عەبدوڵلا ئۆجالان بگرن

نەورۆز ئویسال، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان لە شرناخ، لە وتارەکەیدا سەبارەت بە بودجەی وەزارەتی داد لە پەرلەمان، لە بەرامبەر گۆشەگیریەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان کاردانەوەی نیشاندا.

نەورۆز ئویسال لە وتارەکەیدا وەبیری هێنایەوە کە گۆشەگیریەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان کە ٢٥ ساڵە زیندانی کراوە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت.

نەورۆز ئویسال "سیاسەتەکانی دەوڵەتی بە سیاسەتێکی ناونەتەوەیی" هەڵسەنگاند و دەستنیشانی کرد کە دەولەت بە گۆشەگیر کردنی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕیگە نادات کە چارەسەرییەکانی بگات بە کۆمەڵگا.

نەورۆز ئویسال دەستنیشانی کرد کە گۆشەگیریەکانی سەر ئیمراڵی سەرچاوەی بێ حقوقییە لە تورکیا و وتی: "ئەم دۆخە ٢٥ ساڵە بەردەوامە و ڕۆژ بە ڕۆژ کردەوە نایاساییەکان لە وڵاتدا زیاتر دەبێت".

نەورۆز ئویسال سزای دیسپلین و قەدەغەکردنی بنەماڵە و پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالانی ڕەخنە کرد و وتی: "بڕیاری خۆپارێزی لیژنەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ـەوە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە جێبەجێ نەکراوە".

نەورۆز ئویسال لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند کە لە ڕێگەی ئەو چالاکیانەی کە لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهاندا بەڕێوەدەچێت گفتگۆ لەسەر فکر و فەڵسەفەی عەبدوڵڵا ئۆجالان دەکرێت و کەس ناتوانێت ئەم ڕاستییە نادیدە بگرێت.

نەورۆز ئویسال بۆ دیمۆکراتیزەکردن، ئاشتی و ئازادی تورکیا داوای کرد کە دەستبەجی کۆتایی بە گۆشەگیریەکانی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان بهێندرێت.

لە کۆتایی قسەکانیدا نەورۆز ئویسال ڕایگەیاند کە، بۆ چارەسەری کێشەی کورد لە تورکیا دەبێت گەڵ لە بەرامبەر گۆشەگیریەکانی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان بێدەنگ نەبێت و گۆشەگیریەکان تێکبشکێنێت.