نوسەری زیندانیکراو چەپەر: پاش مانگرتن لە خواردن، هێرشیان کرد
نوسەری زیندانیکراو ڕەمەزان چەپەر لە زیندانی ژمارەی ٢ ی ئاسایشی بڵندی سینجان ڕایگەیاند، پاش مانگرتن لە خواردن، هێرش و فشارەکان لە زیندان زیاتر بوون
نوسەری زیندانیکراو ڕەمەزان چەپەر لە زیندانی ژمارەی ٢ ی ئاسایشی بڵندی سینجان ڕایگەیاند، پاش مانگرتن لە خواردن، هێرش و فشارەکان لە زیندان زیاتر بوون
نوسەری زیندانیکراو ڕەمەزان چەپەر لە زیندانی ژمارەی ٢ ی ئاسایشی بڵندی سینجان، بە تەلەفۆن پێشلێکارییەکانی زیندانی بۆ بنەماڵەکەی ئاشکرا کردووە. دووپاتی کردۆتەوە، پاش دەسپێکردنی چالاکی مانگرتن لە خواردن بە داواکاری ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کاری میزاجی و نایاسایی و نامرۆڤانە دژی زیندانیان زیاتر بوون.
چەپەر ئاشکرای کردووە، بە ئارەزووی خۆیان قاوشەکامان دەگۆڕن و دەیانپشکنن، هەرکەس ناڕەزایەتی دەرببڕێت ڕووبەڕووی لێدان و ئەشکەنجە دەبێتەوە. کاتی قاوشگۆڕین ڕێگە نادەن شتەکانمان کۆبکەینەوە و دەستیانگرتووە بەسەر نوسینەکانماندا. کاتی گۆڕینی قاوش، بە کەلەپچە دەستیان بەستم و شوێنەواری لەسەر دەستم کەوتوە. دەیانەوێت پەیوەندی نێوان زیندانییەکان ببڕن. هەروەها چاوپێکەوتن و تەلەفۆنەکانمان بە ئانقەست تێکدەدەن. کاتێک لە دوایین چاوپێکەوتن گەڕامەوە بەتوندی لێیاندام.
چەپەر بانگەوازی لە یاساناسان و پارێزەران کرد دژی ئەم پێشێلکارییانە لەگەڵ زیندانیان کۆببنەوە و ڕێگەی یاسایی بگرنەبەر. جەختی کردەوە، ئەم فشارانە ناتوانن ئیرادەیان بشکێنن و تا شکاندنی گۆشەگیریی، چالاکییەکانیان بەردەوام دەبێت.