نەژبیر سێرت ئەندامی کۆمیتەی زیندانیانی پاژک سەبارەت بە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری پرسی کورد' و بەرخۆدانی مانگرتن لە خواردنی زیندانیان بۆ ئاژانسی فورات قسەی کرد.
نەژبیر سێرت وەها باسیکرد:"پێش هەموو شتێک هەر لە شەهیدی یەکەم حەقی قەرارەوە تا جەمال تانهان کە لە زیندان شەهید بوو، سڵاو لە هەموو شەهیدان دەکەین. سەرەخۆشی لە بنەماڵەکانیان دەکەین. ئێمە لە تێکۆشانی خۆماندا یادیان بە زیندووی رادەگرین و لە کەسایەتی جەمال تانهاندا بەڵێنی دڵسۆزیمان بۆ هەموو شەهیدان دووبارە دەکەینەوە."
'لە کاتێکدا گۆشەگیری بەردەوامە چارەسەری دروست نابێ؛ لایەنی بەردەنگ ڕێبەر ئاپۆ یە'
نەژبیر سێرت ڕایگەیاند پێش هەڵسەنگاندنی هەڵمەتی ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ، پێویستە باسی سیاسەتی گۆشەگیریی ڕەها بکرێت و وتی:
"لە ساڵی ٢٠٢٣ دا گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ توندتر بوو، ماوەی ٣٣ مانگە هیچ زانیارییەک لە ڕێبەر ئاپۆوە وەرناگیردرێت. گۆشەگیریی ڕەها لە ئیمرالی بە سزای دیسپلینیی نایاسایی قورستر دەبێت. بێگومان گۆشەگیری لە ئیمرالی تەنیا پرۆسەیەک نییە کە لە ٣٣ مانگدا سنووردار بێت. بەڵکوو لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ەوە کە ڕێبەرایەتیمان گیرا، لەو کاتەوە ڕەوانەی دوورگەی ئیمرالی کراوە گۆشەگیریی دەستی پێکردووە. پرۆسەی دادگای ئیمرالیە و هەموو کردەوەکانی دواتر بە سیاسەتی گۆشەگیری سیستماتیکی دەستی پێکردووە. ئەو سیاسەتانە هەنگاو بە هەنگاو جێبەجێ کراون، مەبەست دابڕانی سەرۆک ئاپۆ لە گەل و ئاساییکردنەوەی گۆشەگیری بووە. لە دیداری پارێزەرانەوە تا دیداری بنەماڵە لەگەڵ ڕێبەر ڕێگرییەکان دروست کراوەن. ساڵانێک لە ژووری تاکەکەسیدا ڕاگیرابوو. سیاسەتێکە لە هیچ زیندانێکدا پەیڕەو ناکرێ لە ئیمرالی جێبەجێ دەکرێن و لە جیهاندا نموونەی نییە. لەم ساڵانەی دواییدا ئەم بێ یاساییانە بە سزای دیسپلینیی هەڕەمەکی و نایاسایی پەرەی سەندووە. بەردەوام سزایەکی نوێ دەدرێت. بێگومان دامەزراوە و هێزە نێونەتەوەییەکان ئاگاداری سیاسەتی گۆشەگیرین ڕۆڵ دەگێڕن. نموونەی هەرە بەرچاو سی پی تی بەرپرسە لە ڕێگریکردن لە ئەشکەنجە و سەبارەت بە سەردانی چاودێری بۆ ئیمرالی ڕاپۆرتەکەی ئاشکرا نەکرد و ڕادەستی دەوڵەتی تورکی کرد کە بەرپرسیاری ئەشکەنجەیە.
هەڵمەتی"ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەر بۆ پرسی کورد" بە ئامانجی بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە دژی گۆشەگیری دەستیپێکرد. گۆشەگیرکردنی ڕێبەرایەتیمان بە مانای گۆشەگیرکردنی ئیرادەی گەلی کوردستانیش پێناسە دەکرێت. بۆیە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەر بۆ پرسی کورد'، بە واتای هەڵمەتێکی ئازادی ئیرادەی گەلی کوردیشە. ڕێبەر ئاپۆ هەر لە سەرەتاوە ڕایگەیاندبوو کە سیستەمی گۆشەگیری لە ئیمرالی دژی هەموو کۆمەڵگایە. لەگەڵ تێپەڕبوونی کات ڕاستی ئەم بابەتە بە ڕوونتر دەبینین. هاوکات لەگەڵ سیاسەتی گۆشەگیری لە ئیمرالی، شەڕێکی بێ ئەخلاقی هەمە لایەنە دژی گەریلاکانی شاخ و گەلەکەمان لە شارەکاندا بەڕێوەدەچێت. لە گەڵ دەست پێکردنی سزا قورسەکان لە ئیمرالی، ئێستادا لە زیندانەکانی دیکەشدا هەمان سیاسەت لە زیندانەکانی ئاسایشی باڵا بەکاردەهێنرێت. هاوکات لەگەڵ گۆشەگیری، گوشار و دڕندەیی بەرامبەر بە گەلی کورد قورستر دەبێت. یەکەمین نوێنەری پرسی گەلی کورد ڕێبەرایەتیمانە. تا گۆشەگیری بەردەوام بێت، مەحاڵە ئەم چارەسەرییە جێبەجی بکرێت. گۆشەگیری لە ئیمرالی گۆشەگیرییە لە بەرامبەر چارەسەری پرسی کورد و ئاشتییە لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. درێژەدان بە گۆشەگیری واتە درێژەدان بە چەمکی شەڕی تایبەت و بڵاوکردنەوەی کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک. کۆمەڵکوژییەک لە دژی هەموو کۆمەڵگا دەکرێت. ئەم شەڕە زیاتر برسێتی، گوشار، توندوتیژی و نائارامی لە کۆمەڵگادا خوڵقاندووە.
بەهۆی سیاسەتی شەڕەوەگەورەترین کۆچ لەم ساڵانەی دواییدا ڕوودەدات. گەنجان بەهۆی سیاسەتی نابەجێ، تاڵان و قۆرخ کردنی حکومەتی ئاکەپە، هەروەها تاوانەکان دژی ژنان زیادیان کردووە و هێرشێکی سیستماتیکی بەربڵاو لە لایەن دەوڵەتەوە دەکرێتە سەر ماف و ئازادی ژنان. پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ زیادی کردووە. بۆیە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی و ئابووری تورکیا، دەبێت سیاسەتی شەڕ و گۆشەگیریی کۆتایی بێت. دەبێت کۆتایی بە سیاسەتی فاشیستی بێنن و دەرفەتێک بۆ چارەسەری بدرێت. لە دۆخێکی وەها ڕێبەرایەتیمان هێزی ئەوەی هەیە لە ماوەیەکی کورتدا ئەم پرسە چارەسەر بکات. چارەسەری پرسی کورد بە ئازادی ڕێبەرایەتیمان بەدی دێت. ئەم چارەسەرییە کێشەی ئابووری، سیاسی و دیموکراسی لە تورکیا بەدوای خۆیدا دێنێت."
"ئامانجمان تەنها هەڵگرتنی گۆشەگیری نییە، ئازادیشە"
نەژبیر سێرت ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان ڕۆڵێکی گەورەیان بەم هەڵمەتە داوە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی:"پێشکەوتنی هەڵمەتەکە تا ئێستا لەگۆڕی خۆی ڕۆڵی بینیوە، سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگا و لە زۆربەی وڵاتانی جیهان پشتیوانی هەڵمەتەکەیان کردووە. ئەنجامێکی وای دروست کردووە کە گۆشەگیری ئیمرالی زیاتر لە ئاستی جیهاب ببێتە ڕۆژەڤ. ناڕەزایەتییەکان دژی نایاسایی بوون لە ئیمرالی لە زیادبووندایە. هاوکات سیاسەتی گۆشەگیری دەوڵەتی تورک و هێزە پیلانگێڕەکان زیاتر شرۆڤەکراون. لە چوارچێوەی ئەم هەڵمەتەکەدا، بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو جیهان بڵاودەبێتەوە. ئامانجێکی تری گۆشەگیریی دوژمن ڕاگرتنی بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆیە، بەڵام لەگەڵ ئەم هەڵمەتەدا ئەم دیوارە دەڕوخێت. ئامانجمان لەم هەڵمەتە نەک تەنها کۆتایی هێنان بە گۆشەگیرییە، بەڵکو ئازادی جەستەیی ڕیبەر ئاپۆیە. بۆیە بە گرنگی دەزانین هەر کەسێک بەشداری ئەم هەڵمەتە بێت و پشتگیری بکات."
"چالاکی مانگرتنی زیندانییەکان زۆر گرنگ و مانادارە"
نەژبیر سێرت باسی لەوەشکرد، بە سیاسەتی گۆشەگیری، بەگشتی شەڕیک دژی گەلی کورد بەڕێوەدەچێت، گەلیش شەڕی مان و نەمان بەڕێوەدەبات، و وتی:"پێداویستییەکانی ئەم شەڕی مان و نەمانە چین؟" زمان، مێژوو، شوناس، ئازادی، خاک و هەموو بەهاکانە. لە سەردەمێکدا ئەمانە هەمووی لە ئێمە وەرگیراون، پەکەکە دامەزرا. دامەزراندنی پەکەکە دەستێوەردانێک بوو لەدژی ئەم زەوتکردنە مێژووییەدا ٥٠ ساڵە بەبێ ناوبەر شەڕ دەکات. پەکەکە هەموو ئەو بەها زۆر گرنگانەی بە بەرخۆدانێکی داستانی و مێژوویی سەر لەنوێ بەدەست هێنایەوە. بەرخۆدانی ڕێبەرایەتی لە ئیمرالی بەرخۆدانی زیندانەکان یەکێکە لەو هەڵوێستە هەرە گرنگەکانی ئەم تێکۆشانەیە. لە مێژووی پەکەکەدا لە زیندانەکان میراتێکی بەرخۆدانی شکۆمەندانە خوڵقاوە. بەرخۆدانی بێ وێنە لە هەلومەرجی دیلبووندا، گورزێکی کاریگەری بە دوژمن گەیاند. بەرخۆدان لە زیندانەکاندا لە سەردەمی تێکۆشاندا ڕۆڵێکی پێشەنگی هەبوو. وەک بەرخۆدانی مەزڵوم دۆغان، ١٤ و ٤ی تەمووز بوونە بەهێزترین پێگە دژی چەوسانەوەی دوژمن. هەروەها بەرخۆدانی ساکینە جانسز لە دژی ئەشکەنجەدەران ورەیەکی زۆری بە هەموو ژنانی کورد کە دژی دوژمن شەڕدەکەن بەخشی و بنگەی ئارتێشی ژنانی هێنایە پێشەوە.
ئەمڕۆ له هەموو زیندانەکان به تایبەت لە سەر ڕێبەرایەتیمان و کۆمەڵگا، فشار و توندوتیژی و دابڕانی بەردەوام هەیە، وەک سەردەمی 12ی ئه یلوول. ئێمە لەو ڕۆژانەدا دەژین کە فاشیزم خراپترین ڕووی خۆی لە ئیمرالی و زیندانەکانی دیکەدا نیشان دەدات. زیندانییەکان لە زیندانەکاندا مەحکوومی مردن دەکرێن، ئەشکەنجە دەدرێن و دواجار شەهید دەکرێن وەک هەڤاڵ جەمال تارهان. بە ئارەزووی خۆیان حوکمی زیندانیان درێژ دەکرێتەوە و ڕێگەنادرێت ئازاد بکرێن، تەرمی هەڤاڵانمان لە پاکێتدا ڕادەستی بنەماڵەکانیان دەکرێتەوە. سیاسەتێکی گڵاو لە دژی زیندانییەکان جێبەجێ دەکرێت.. دەیانەوێت ئیرادەی زیندانیانی سیاسی بشکێنن. بەڵام بەرخۆدانییەکی بەهێز لە ئارادایە. زیندانیانی پەکەکە و پاژک لە زیندانەکاندا هەڵوێستیان لە دژی هەموو ئەم کردەوانەی فاشیستان بە تایبەت گۆشەگیریی ئیمرالی بە مانگرتن لە خواردن کە لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ دەستیان پێکردووە، هەڵوێستی خۆیان نیشا،نن دەدەن. لە هەمان کاتدا وەک پاراستنی میراتی بەرخۆدانی ڕێبەراتیمانە لە ئیمرالی وبەرخۆدان لە زیندانەکان. هەڵوێستی هەڤاڵانمان دژی دڕندەییەکانی دوژمن زۆر گرنگە. بێگومان بەرخۆدان تەنیا لە مانگرتن لە خواردن سنووردار نییە.
لە هەمان کاتدا شەڕە لەگەڵ ئیرادە و بیرکردنەوەدا. هەر لەبەر ئەم هۆکارە بەرخۆدانی زیندانیانی پەکەکە/پاژک لە زیندانەکاندا زۆر مانادارە. ئەو زیندانانەی لە ١٤ی تەمووزدا تاریکی فاشیزمیان شکاند، ئێستاش ئامانجیان شکاندنی تاریکییەیەکە بە گۆشەگیری و گوشارە نوێیەکان بەسەر ڕێبەراتیماندا سەپێنراوەتەوە. هەروەها مانگرتن لە خواردن ڕۆڵێکی گرنگی هەیە بەرامبەر بە گۆشەگیری و چارەسەری پرسی کورد و چارەسەری هەموو پرسی ناو زیندانەکان. ئەم بەرخۆدانە کاریگەری لەسەر هەموو بوارەکانی تێکۆشان هەیە. چالاکیی مانگرتن لە خواردن پێویستی بە ئیرادە و بوێری هەیە. هەڤاڵان بە شێوەیەکی دیار ئەم ڕاستیەیان دەرخستووە و ڕۆحێکی فیداکارانە لەم بەرخۆدانەدا نیشان دەدرێت. بۆ بنیاتنان و پاراستنی ژیانێکی شکۆمەندانە و ئازاد، پێویستە ڕۆحی فیدایی بوون پەرەی پێبدرێت و لە هەموو بوارەکاندا شەڕی دوژمن بکرێت. بۆ سەرکەوتنی پێویستە هەر هەڵمەتێک بە بڕیارێکی ڕێکخستنی و هاوبەشەوە دەست پێبکرێت. هەڵمەتەکە واتە پێش خستنی هاوڕێتی ڕاستەقینە لەگەڵ سەرۆک و هەنگاوی بنیاتنانی چارەسەری، ئاشتی و داهاتوویەکی ئازاد لەگەڵ ڕێبەرئاپۆ."
بۆ دادپەروەری ئێشکگریی دەستی پێکرد
نەژبیر سێرت باسی لە چالاکییەکانی ئێشکگریی بۆ دادپەروەری کرد و لە درێژەی قسەکانیدا وتی:"ئەم هەنگاوە پرۆسەیەکی درێژخایەن لەخۆدەگرێت و تێکۆشان دژی گۆشەگیری بە چالاکیی زۆر جیاوازەوە بەڕێوەدەچێت. لە چوارچێوەی هەنگاوەکەدا بەرخۆدانێک کە لە سەنگەرەکانی گەریلا لە شاخەوە بۆ شار و لە شەقامەوە بۆ زیندانەکان و لە کوردستانەوە بە هەموو جیهاندا بڵاو دەبێتەوە. گرنگە هەرکەسێک دژی زوڵمی دوژمن خوڕاگری بکات و لەگەڵ ئازادی و ئاشتیدا بێت، بەشداری بەرخۆدان بێت و هەڵوێستی خۆی نیشان بدات. بەرخۆدان بە ڕۆحی یەکگرتوویی، چالاکی و ڕێکخستن گرنگترین هۆکاری سەرکەوتنی هەنگاوەکەمانن. لە دامەزراندنی پەکەکە تا ئێستا گەورەترین چەکی ئێمە لە دژی زوڵمی دوژمن، ڕێکخستن و تێکۆشانی گەلەکەمانە. ئەم یەکێتیە هەموو بەربەستەکان تێدەپەڕێنێت و سەرکەوتن دەهێنێت. هێزی شکاندنی گۆشەگیری ڕۆح و ڕێکخستنە. گەلی کورد بە دروشمی 'پەکەکە گەلە، گەل لێرەیە' بەسەر پڕۆسەی سەرهەڵداندا سەرکەوت. ئەمڕۆش بەهەمان ڕۆح دەڵێین ئازادی ڕێبەرایەتیمان ئازادی گەلی کوردە و بۆ ئەمەش ئازادی ڕێبەرایەتیمان و چارەسەری پرسی کوردمان دەوێت.
پێویستە هەموو کۆمەڵگا خاوەنداری لە هەڵمەتەکەدا بکات
مانگرتنەکان قۆناغێکی نوێی ئەم هەڵمەتە نیشان دەدەن. بۆ ئەوەی ئەم هەڵمەتە بگاتە ئامانجی خۆی، پێویستە بە چالاکی لە دەرەوەی زیندان پاڵپشتی بکرێت. لەم بابەتەدا چالاکییەکانی ئێشکگریی دادپەروەری کە بنەماڵەی زیندانیان بۆ پشتیوانی لە مانگرتن لە خواردنی زیندانییەکان دەستیان پێکردووە، زۆر گرنگە. بەڵام بۆ سەرکەوتنی ئەم هەڵمەتە دەبێت ئەم چالاکییە تەنیا لە کەسوکاری زیندانیاندا سنووردار نەبێت، هاوکات لە هەموو شوێنێک و لە لایەن هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگاشەوە پشتیوانیی لێبکرێت. پێویستە هەمووان بەشدار و تەواوکەری یەکتر بن. هەروەها مانگرتن لە خواردن سەرەتایەکی بەهێزە بۆ ئەوەی هەڵمەتە بگاتە ئاستێکی جەماوەری. پێویستە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت و لە هەموو لایەکەوە پشتیوانی لە چالاکیی زیندانییەکان بکرێت. بەشداری هەموو تەمەن، چین و توێژەکانی کۆمەڵگادا پێویستە. ژنان و گەنجان بە دینامیزم و خوڵقێنەری، زانا بوون و وزەی خۆیان لە چوارچێوەی هەڵمەتەکە و چالاکییەکانی مانگرتن لە خواردن، هێزی سەرکەوتن لە هەموو چالاکییەکاندا پەرە پێبدەن."
"تەنها بەتێکۆشانی ڕێکخستنی دەکرێت کۆتایی بە فاشیزم بهێندرێت"
نەژبیر سێرت ئەندامی کۆمیتەی زیندانیانی پاژک لە کۆتاییدا ئەم پەیامەی پێشکەش کرد و وتی:" تەنیا بە تێکۆشانی ڕێکخستنی دەکرێت کۆتایی بە سیاسەتی فاشیستی دوژمن بهێندرێت. بەو پێیەی هەنگاوەکانی چارەسەرکردنی پرسی کورد و هەڵگرتنی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەرایەتیمان هێشتا ئەنجامی نەگرتووە، پێویستە وەک ڕەخنەیەک وەربگیرێت. تا ئەمڕۆ بێ ئەوەی چاوەڕوان بین، بە هێز و بەرخۆدانی سروشتی خۆمان گەیشتوینەتە هاتوینە ئەم ئاستە. ئێمەش بەهەمان ئیرادە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی هەڵمەتەکە خاوەن هێزین، مسۆگەرکردنی ئازادی فیزیکی ڕێبەرایەتیمان و چارەسەری پرسی کورد. ئەگەر بەهەمان ئیرادەوە کە خاوەن هەمان هێزین لە هەڵمەتەکە نزیک بینەوە بەدڵنیاییەوە ئەم تێکۆشانە ئازادی و سەرکەوتن بەدوای خۆیدا دەهێنێت."