OHD لە دژی گۆشەگیریی ئیمرالی سەردانی سەندیکای پارێزەرانی ئەستەنبوڵی کرد

OHD لە دژی گۆشەگیریی ئیمرالی سەردانی سەندیکای پارێزەرانی ئەستەنبوڵی کرد و داوای لە ڕێکخستنە یاساییەکان کرد هەوڵدان و ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر.

کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادیی ئەستەنبوڵ لە دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی ئیمرالی حامیلی یڵدرم، عومەر خەیری کۆنار و وەیسی ئاکتاش، سەردانی سەندیکای پارێزەرانی ئەستەنبوڵی کرد و پاشان لێدوانێکیان بۆ ڕاگەیاندنەکان دا.

هاوسەرۆکی ئۆهەدە ئەدا ئۆنال قسەی کرد و وتی: "ماوەی ٣ساڵە هیچ زانیارییەک لە زیندانی ئیمرالیەوە نەدراوە و لە ساڵی ٢٠١٥ـەوە سەرەڕای داوای چاوپێکەوتن لەگەڵ زیندانیانی دیکە حامیلی یڵدرم، عومەر خەیری کۆنار و وەیسی ئاکتاش، هیچ زانیارییەک نەدراوە و پارێزەران تەنانەت یەکجاریش ڕێگەیان پێ نەدراوە کۆبوونەوە ئەنجام بدەن. تەنانەت هیچ ڕوونکردنەوەیەکی یاسایی بۆ ڕێگریکردن لە مافی کۆبوونەوەکان نادەن. ئۆناڵ ئاماژەی بەوەدا روونە گۆشەگیریی لەو شێوە کە لە جیهاندا نموونەی نییە و وتی، گۆشەگیری بە مانای چارەسەرنەکردنی کێشەی کوردە. کار و تێکۆشانی زۆر لە دژی گۆشەگیری کراوە، کەمپەین و چالاکییەکان، داواکاری بۆ CPT نێردراوە. بەڵام هەموو ئەمانە بێ وڵام ماونەتەوە، تا ئێستا هیچ وەڵامێکی ئەرێنی نەدراوەتەوە. داوا لە یەکێتی سەندیکای پارێزەرانی تورکیا و سەرجەم سەندیکای پارێزەران دەکەین لە دژی گۆشەگیریی ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر."