پاکتاوی سیاسی لە مێرسین؛ ژمارەیەکی زۆر دەستبەسەرکران
لە مێرسین لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیدا ئەندامی ئەنجومەنی پارتی هەدەپ عەلی بیلەن و چەندین کەسی دیکە دەستگیرکران.
لە مێرسین لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیدا ئەندامی ئەنجومەنی پارتی هەدەپ عەلی بیلەن و چەندین کەسی دیکە دەستگیرکران.
دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لە مێرسین سەرلەبەیانی ئەمڕ بە شێوەی هاوکات پۆلیس هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ.
لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا ئەندامی ئەنجومەنی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (هەدەپ) عەلی بیلەن و هەریەک لە دەمهات گۆکاڵپ، عەبدوڵا چاپار، جیهان بەیهان و مەدەنی توتماز و هەروەها ژمارەیەک کەسی دیکە دەستگیرکران.
دەستگیرکراوان گواسترانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شاری مێرسین. راگەیەندرا کە ئەگەری هەیە ژمارەی دەستگیرکراوان زیاتر بێت.
هـ . ب