پانێڵک دەربارەی نەتەوەی دیموکراتیک ڕێک دەخرێت

ئەکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتییەکانی عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕێگەیی ئۆلانینەوە پانێڵێکی لە سەر نەتەوەی دیموکراتیک بۆ ڕۆشنبیرانی کورد و ئەمازیخی ڕێکخست.

دەتوانرێت بگوترێت گەلی کورد و ئەمازیخی بە هەمان قۆناغی مێژوویدا تێپەڕبوون و بۆ دۆزی ڕەوای خۆیان تێکۆشانیان بەڕێوەبردووە. ئەم بنەڕەتە هاوبەشەی نێوانیان بووە بابەتی پانێڵێکی ئۆنلاین و چەندین کەسایەتی و ڕۆشنبیری هەردوو گەلەکە تێیدا بەشداربوون. ئەکادیمیایی زانستە کۆمەڵایەتییەکانی عەبدوڵا ئۆجالان پێشەنگایەتی و سەروکاری پلاتفۆرمەکەی بەڕێوەبرد.

پرسی ناتەبایی

یەکێک لە بەشداربوونی پانێڵەکە ئەمین واشاهی لە پانێڵەکەدا ئاماژەی بەوەدا پرسی ناتەبایی یەكێکە لە پرسە کێشەسازەکان کە هاتووەتە ڕێگەیی هەردوو گەلەکە و بەردەوامی لە دژی ناتەبایی تێکۆشان کراوە. وەک گەلی کورد و ئەمازیخی چەندین قۆناغی مێژوویمان لە دژی ستەمی دەسەڵاتداری تێپەڕاندووە، بۆیە گەل بە هەموو شێوەیەک لە تێکۆشان و سەرهەڵداندابووە.

هەروەها ڕۆشنبیر عەبدولوەهاب بیرانی بەشداربووی پانێڵەکە باسی هاوبەشی مێژووی نێوان گەلی کورد و گەلی ئەمازیخی کرد و وتی: "کاتێک لە ناوەڕاستی سەدەی ڕابردوودا کۆنیالیزمی ئەوروپی هەرێمەکەیان جێهێشت، کورد لەنێو چەند هەرێمکدا دابەشبوون، هەرچەندە لەسەر خاکی خۆیان دەژین، بەڵام بەسەر چەند وڵاتێکدا لەسەر سنوری دەستکرد دابەشبوون. هەمان شتیش بەسەر گەلی ئەمازیخیدا چەسپێنراوە، بوونی ئەم سنورە دەستکردانە گەورەتری ئاڵەنگارییە بۆ ئازادی ئەو دوو گەلە. هەرچەندە هەموو هەوڵی دەسەڵاتداری بۆ سڕینەوەی ناسنامە و بوونی هەردوو نەتەوەبووە بەڵام ئەم دوو گەلە توانیویانە تێکۆشان بکەن بۆ پاراستنی ناسنامە و بوونیان."

بیرۆکەی نەتەوەی دیموکراتیک

لە کۆتایی قسەکانیدا عەبدولوەهاب بیرانی ئاماژەی بەوەدا هەموو وێرانکارییەکانی مێژوو بۆ سەروەربوون بووە، گەلانیش لەم پێناوەدا بە خوێن و ئازاری قوربانی ئەوەیان داوە لە دژی دڕندایەتی مێژوو بتوانێت وەک سیستەمی نەتەوەی دیموکراتیک بژیت و وتی: "نەتەوەی دیموکراتیک دەتوانێت ژینگەیەک بخوڵقێنێت کە گەلان تێیدا بە ماف و ئازادییەوە ژیانێکی ئاسایی بژین، بۆیە پێویستە هەموو گەلان لە هەوڵدابن بۆ ئەوەی لەم سیستەمەدا ژیان بکەن. بیرۆکەی نەتەوەی دیموکراتیک دەرنجامی بیرۆکەکانی بیرمەند عەبدوڵا ئۆجالانە کە ماوەی ٢٥ ساڵە لە زینداندا ڕاگیراوە. عەبدوڵا ئۆجالان نەک بە تەنها بۆ گەلی کورد، بەڵکو بۆ هەموو گەلانی جیهان تێکۆشەرێکە."

تێکۆشانی هاوبەش پێویستییە

فەتحی خەلیفەیش لە قسەکردنیدا باسی لەوەکرد پێویستە تێکۆشانێکی سیاسی ڕاستەقینە لە لایەن هەردوو گەلی کورد و ئەمازیخی بەڕێوەبچێت.

هاوکاری و یەکگرتووی

ساڵەح موسلیم دوایی باسکردن لە قوربانیدانی هەردووگەلەکە لە بەرامبەر توندڕەوی و خراپەکارییەکانی ئیسلامی سیاسی و وتی؛ "لە ئێستادا گرنگە وەک گەلی کورد لە ئاستی جۆراوجۆردا خاوەنی دەزگا و دامەزراوەین و هەروەها بۆ ئەو شتانەی لەدەستییان چووە پێویستە برایانی ئەمازیخی لە نێوان خۆیاندا یەکگرتن و هاوکاری پەرەپێبدەن."