پارتی کۆمۆنیستی فەڕەنسا: تورکیا بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکاتە سەر کورد

پارتی کۆمۆنیستی فەڕەنسا هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورکی شەرمەزار کرد.

پارتی کۆمۆنیستی فەڕەنسا لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ "حکومەتی تورکیا، چەند مانگێکە بەر لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری کە پرسێکی زەحمەتە بۆ دەوڵەتی تورک، هەوڵ دەدات کە هێرش بکاتە سەر کوردانی سوریا. ئەردۆغان کە وڵاتی بەرەو ئیفلاسبوون بردووە، لەگەڵ ئەوەی کە پەکەکە و پەیەدە هێرشەکەی ئەستەنبوڵیان شەرمەزار کرد، بەڵام هێرشەکەی ئەستەنبوڵی وەک بیانوو پیشاندا و هێرشی کردە سەر کورد. ئەنقەرە کاتێک کە فەرمانی کوشتنی سێ چالاکوانی کوردی لە پاریس دەرکرد، بە هەمان شێوە جووڵایەوە. ئەو رژێمە بۆ جێبەجێکردنی ئامانجەکانی تاوان و کردەوەی دڕندانە ئەنجام دەدات."

لە بەردەوامی راگەیەندراوەکەدا هاتووە؛

" ئەم هێرشانە کە چەندین مانگە لە باشوری کوردستان و سوریا لەدژی کورد بەڕیوە دەچێت، ئەنجام درایەوە. ئەم هێرشە ریسکی شەڕێکی نوێ لە هەرێمەکە زیاد دەکات و رێگە بۆ ژیانەوەی دەوڵەتی ئیسلامی دەکاتەوە.

پارتی کۆمۆنیستی فەڕەنسا، بۆردومانەکانی تورکیا لەسەر باکوری سوریا شەرمەزار دەکات و یەکگرتنی خۆی لەگەڵ هەموو هێزە دیموکراتە کوردیەکان دووبارە دەکاتەوە."

ف.ق