زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ــەوە بە مەبەستی ئازادکردنی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مانیان لە خواردن گرتووە. بەمەبەستی پشتیوانی کردن لە مانگرتن لە خواردنی زیندانیانەکان چالاکییەکان بەردەوامە، ڕێکخستنی ئەستەنبوڵی پارتی سۆسیالیستی ژێردەستان ڕایگەیاند کە لە ٢٣ی کانوونی دووەمەوە دەست بە مانگرتن لە خواردنی ٣ ڕۆژە دەکات.
لەیلا جان، بەڕێوەبەری ڕێکخستنی ئەستەنبوڵی (ئەسەپە)، سەبارەت بەم بابەتە لە گەڵ ئاژانسی فورات قسەی کرد. لەیلا جان ڕایگەیاند کە شۆڤێنیزمی کۆمەڵایەتی لە بزووتنەوەی چەپی کرێکاریدا هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە و ڕوانگەی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد تا ئێستاش لەسەر ئەو چەمکە بەڕێوە دەچێت و ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان لە ڕوانگەی مانگرتن لە خواردن تێدەگەن کە کاریگەریی شۆڤێنیزم چەندە گەورەیە. .
هەروەها لەیلا جان وتی: "کاتێک باس لە تێکۆشانی ڕزگاریخوازی کورد دەکرێت، بزووتنەوەی چەپی کرێکاری هەمیشە هەنگاوێک لە دواوەیە، چەندین جار بینیومانە کە ئەم هێڵە سیاسییە کۆمەڵایەتیە-شۆڤێنییە نەگۆڕاوە و یەکێک لە هۆکارەکانی شۆڤێنیزمە، مانگرتن لە خواردن بەهۆی کاریگەریی شۆڤێنیزمی چەپی کرێکاری بێ وەڵام ماوەتەوە، بۆیە پێویستە زیاتر لە ڕۆژەڤدا بێت، پشتیوانی لە تێکۆشانی ڕزگاریخوازی فەلەستین دەبینین، بەڵام هیچ ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە سیاسەتە شەڕانگێزەکان نییە. بێگومان ئێمە گرنگی بە فەلەستینیش دەدەین، بەڵام ئێمەش دژی داگیرکاریی ڕۆژئا دەوەستینەوە.
لەیلا جان باسی لە بڕیاری مانگرتن لە خواردنی (ئەسەپە)ی کرد و وتی کە ڕژیم بە تایبەتی گوشارەکانی بۆ سەر زیندانەکان زیاد کردووە.
لەیلا جان بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە سیستەمی گۆشەگیری بە هەموو زیندانەکاندا بڵاوبووەتەوە، ڕایگەیاند کە مانگرتن لە خواردن دژی گۆشەگیری لە ئیمرالی لە دەرەوە زیاتر نەکەوتووتە ڕۆژەڤەوە. لەیلا جان ڕایگەیاند کە وەک (ئەسەپە) دەیانەوێت کاریگەری شۆڤێنیزم لەسەر بزووتنەوەی سۆسیالیستی تورکیا بشکێنن، هەر بۆیە بڕیاریانداوە مانگرتن لە خواردن دەست پێبکەن.
لیلا جان گوتیشی "هەر بۆیە ئێمە لە هەموو پلاتفۆرمەکاندا مانگرتن لە خواردن دەخەینە ڕۆژەڤەوە و دەمانەوێ کاریگەریی شۆڤێنیزم بشکێنین، سەردانی چالاکی دادپەروەری دەکەین، بە جۆرێک لە جۆرەکان بە کاردانەوەی چەپی کرێکاران دەتوانین ئەم دەورپێچە بشکێنین، ئێمە وەک حزبی سۆسیالیستی بندەستان دەمانەوێ ئەم پشتیوانییە لە دەرەوەی وڵات زیاد دەکەین. ئێمە بۆ ئەوەی مەسەلەکە ڕۆژەڤ بکەینەوە، بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ دەست بە مانگرتن لە خواردن دەکەین.