پارێزه‌ران به مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجالان داواكارییان پێشكه‌ش كرد
پارێزه‌رانی نوسینگه‌ی یاسایی سه‌ده به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجالان جارێكی تر داواكارییان پێشكه‌ش كرد.
پارێزه‌رانی نوسینگه‌ی یاسایی سه‌ده به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجالان جارێكی تر داواكارییان پێشكه‌ش كرد.
پارێزه‌رانی نوسینگه‌ی یاسایی سه‌ده ره‌زان ساریجا، رازیه ئۆزتورك، فایه‌ق ئۆزگور ئه‌رۆڵ و عه‌مران ئهمهكچی به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له زیندانی ئیمراڵی جۆری ئێف كه له هه‌لومه‌رجی دژوار‌دا له گۆشه‌گیریدایه و ١٧ مانگه هیچ هه‌واڵێكی نازانرێت، سه‌ردانی داواكاریی گشتیی كۆماری له بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمراڵییان كرد.
عه‌بدوڵا ئۆجالان وایین جار له ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ئۆجالانی برای به ته‌له‌فون قسه‌ی كردبوو. به‌ڵام محه‌مه‌د ئۆجالان رایگه‌یاندبوو، كه په‌یوه‌ندییه‌كه له نیوه‌دا پچڕێنراوه.
له پارێزه‌رانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ره‌زان ساریجا و نه‌ورۆز ئویساڵ دوای هه‌شت ساڵ دوایین جار له ٢-٢٢ی ئایار، ١٢-١٨ی حوزه‌یران و ٧ی ئابی ٢٠١٩ توانیبوویان چاویان به موه‌كیله‌كه‌یان بكه‌وێت. له‌و كاته‌وه تائێستا پارێزه‌ران نه‌یانتوانیوه موه‌كیله‌كه‌یان ببینن.
هـ . ب