پارێزه‌ران به‌مه‌به‌ستی ڕۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواكارییان پێشكه‌ش كرد
پارێزه‌رانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و سێ زیندانی دیکەی ئیمراڵی، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن چاویان به موه‌كیله‌كانیان بكه‌وێت، جارێکی دیکە داواكارییان پێشكه‌ش كرد.
پارێزه‌رانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و سێ زیندانی دیکەی ئیمراڵی، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن چاویان به موه‌كیله‌كانیان بكه‌وێت، جارێکی دیکە داواكارییان پێشكه‌ش كرد.
هه‌ریه‌ك له ڕازیه ئۆزتورك، ئیبراھیم بیلمەز، عەمران ئەمەکچی و جەنگیز یورەکلی، له پارێزه‌رانی نووسینگه‌ی یاسایی سه‌ده، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن دیدار له‌گه‌ڵ موه‌كیله‌كانیان عه‌بدوڵا ئۆجالان، عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یڵدرم، وەیسی ئاکتاش ئەنجام بدەن، سه‌ردانی داواكاری گشتیی كۆماری بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمراڵی-یان كرد.
له ڕۆژی ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ه‌وه تا ئێستا، هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان بەردەست نییە.
پارێزه‌ران به‌مه‌به‌ستی ئەنجامدانی دیدار له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، هه‌فته‌ی دوو جار داواكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌ڵامی داواكارییه‌كانیان نادرێته‌وه.
ئەمەش لە کاتێکدایە، پارێزەران لە ماوەی ١٢ ساڵی ڕابردوودا، تەنها ٥ جار توانیویانە دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام بدەن، دوایین دیداریش لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ ئەنجام دراوە و ٤ ساڵ بەسەر ئەو دوا دیدارەدا تێپەڕیووە.
ژ.ن