پارێزەر بیلمەز: ئەگەر یاسایەک هەبێت با سەرەتا لە ئیمرالی جێبەجێ بکرێت

ئیبراهیم بیلمەز، لە پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە، ڕایگەیاند، ستەمکاری شوێنی یاسای لە ئیمرالی گرتووە و وتی:"ئەو کەسانەی گۆشەگیریی سەپێندراو بە سەر عەبدوڵا ئۆجالان نابینن و ناتوانن باسی یاسا بکەن، دووڕوون".

چالاکییەکان لە چوارچێوەی هەڵمەتی"ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" و  بۆ شکاندنی گۆشەگیریی ڕەها، لە زیندانەکان بە مانگرتن لە خواردن و لە دەرەوە بە ئیشکگریی دادپەروەری دەستیپێکردووە. ئیبراهیم بیلمەز، لە پارێزەرانی نووسینگەی یاسایی سەدە، سەبارەت بە گۆشەگیری و بارودۆخی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لەگەڵ ئاژانسی فورات قسەی کرد.

'هەرکات یاسا نەبێت، ستەم شوێنی دەگرێتەوە'

بیلمەز وتی:"گۆشەگیریی ئیمرالی نموونەی نییە و ئاماژەی بەوەشکرد، لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ـــەوە هیچ زانیارییەکیان لە موەکیلەکانیان وەرنەگرتووە و ئەم دۆخە زیاتر نیگەرانیان دەکات. بیلمەز ڕوونیکردەوەکە دۆخێکی لەم شێوەیە لە هیچ وڵاتێک بە یاسایی نابینرێت و ڕایگەیاند کە ئەوان ناتوانن چیتر گۆشەگیریی سیستماتیکی ئیمرالیی قبووڵ بکەن. ئێستا ستەم لە ئیمرالی شوێنی یاسای گرتۆتەوە و وتی:"ئەگەر یاسا پەیڕەو نەکرێت، ستەم شوێنی دەگرێتەوە".

' کاتێک باسی ئیمرالی دەکرێت، یاسا لەبەرچاو ناگیرێت'

بیلمەز ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی بتوانین چاومان بە موەکیلەکانمان بکەوێت، هیچ شوێنێک نەماوە سەردان نەکرابێت، بەڵام بەردوام بێ ئەنجام بووە و وتی:"مۆخاتەبەکانمان هەم لەسەر ئاستی ناوخۆیی و هەم لە ئاستی نێونەتەوەیی ڕوونن. لە بورسا داواکاری گشتی بورسا و دادوەری تاوان و بەڕێوەبەری زیندانە. لە سەرووی ئەوانەوە دادگای باڵای تاوانەکان و دادگای دەستوری وەک دەزگای تانەدان و لە لایەنی بەڕێوەبەرییەوە لێژنەی دادوەری و داواکاری گشتی و وەزارەتی داد هەیە. سەردانەکانمان بۆ دادگای دەستوور هیچ ئەنجامێکیان نەبووە. سەبارەت بەو دادوەر و داواکارییە گشتیانەی کە دەڵێن هەڵوێستیان خراپ بەکارهێناوە، ڕاستیەکە ئەوەیە نەمانتوانی ئەنجامێک بەدەست بهێنین. کاتێک باسی ئیمرالی دێتە پێشەوە، هیچ شتێک بەناوی یاسا نامێنێ. دیدار و چاوپێکەوتنەکانمان لەگەڵ موەکیلەکانمان هەر ٦ مانگ جارێک بە بڕیاری دادگای جێبەجێکار ڕاگیراون.

لە کاتی بوومەلەرزەکەدا، مافی قسەکردن بە تەلەفۆنیش نەدرا

دوای بوومەلەرزەکانی گەملیک، سەرەڕای هەوڵدانی زۆرمان هیچ ئەنجامێکمان بەدەست نەهێنا. ئێمە باسی زیندانێک لە دورگەی دەریا دەکەین، کە بەهۆی بوومەلەرزەوە شوێنێکی مەترسیدارترە، بەڵام داواکانمان وەڵام نەدرایەوە. هەرچەندە بنەماڵەی ٣ موەکیلەکەی دیکەمان بەهۆی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتی شاری مەرەشەوە کاریگەرییان لەسەر بوو، بەڵام هیچ وەڵامێکمان نەدرایەوە. هەروەها مافی قسەکردن بە تەلەفۆنیش نەدرا. لە هەموو زیندانەکان مافی سەردان بە بنەماڵەکان درا، بەڵام ئەم مافە تەنها لە ئیمرالی جێبەجێ نەکرا. لەم چوارچێوەیەدا دەستبەرداری لایەنی یاسایی بوون، ئیتر لایەنی مرۆیی و ئەخلاقیش گرنگ نییە لەلایان.

بڕیارەکانی کۆمیتەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانیش جێبەجێ نەکراون!

بۆ ئەوەی دیدارمان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان و موەکیلەکانی دیکەمان لە ئیمرالی، جگە لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی، ٢ ساڵ پێش داواکاریمان ئاراستەی کۆمیتەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) پێشکەشکرد و کۆمیتەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارێکی دەرکرد، بەڵام تورکیا ئەم بڕیارەی جێبەجێ نەکرد. سەرەڕای ئەوەش جارێکی تر بڕیاری گرتنەبەری رێکاری دایەوە، بەڵام دیسان جێبەجێ نەکرا. دیارە ئەمە بەو مانایەیە کە دوڵەتی تورک بە پێی یاسا هیچ کارێک ئەنجام نادات. ئەم ڕەوشە هۆکارێکە بۆ ئەوەی تورکیا لە سیستەمی یەکییەتی ئەوروپا دەربچێت یان دەربکرێت".

بیلمەز ڕایگەیاند کە تا ئێستا بڕیارەکانی دادگای دەستووری سەبارەت بە پێشێلکردنی مافەکان جێبەجێ نەکراون، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، ئەستەمە لەو بێدەنگیەی بەرامبەر گۆشەگیریی ئیمرالی تێبگەین و بەم شێوەیە کاردانەوەی نیشاندا و دەڵێت:"ئێوە یان لایەنگری یاسان یان دژی یاسا" لەم ڕووەوە ئەو کەسانەی کە گۆشەگیریی موەکیلەکەمان بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان نابینن، نابێت باسی یاسا بکەن ئەمە دووڕوویەتیە. لەم بوارەوە نابێت کەس ڕەخنە لە کورد بگرێت. لە هەرێمێکدا کە دیسانەوە بۆ جێبەجێکردنی یاساکان لە زیندانەکان مانیان لە خواردن گرتووە و ئیشکگریی دادپەروەری لە هەموو جیهاندا بەڕێوەدەچێت. ئەمە تەنها کێشەی کورد نییە، بەڵکو کێشەی هەموو ئەوانەیە کە خۆیان بە سۆسیالیست، دیموکرات و ئەوانەیە کێشەیان لەگەڵ یاسادا هەیە. لە ئەنجامدا لە بواری یاسایی و سیاسیشدا دەبێتە هۆی شکستی پرسی کورد.

عەبدوڵا ئۆجالان بۆ گەلانی تورکیا بەختێکە

گەلێکی بێ ستاتۆ لە تورکیا زۆرن و تەنانەت ژمارەی ئەم گەلانەش نازانرێت. بۆ نمونە ئەگەر بپرسین ئێستا ژمارەی دانیشتوانی کورد چەندە، هیچ کەسایەتییەکی فەرمی و ناوێکی فەرمی بۆ ئەم گەلە بەردەست نییە. بۆیە ئەستەمە بتوانن ئەوەندە خەڵکە ئاسمیلە بکەن. هەروەها چارەسەری ئەم کێشەیە ڕوونە. بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بەختێکە(شانسێکە) بۆ گەلانی تورکیا. وەک لە پڕۆسەی دانوستانەکاندا بە ڕوونی دەرکەوت، بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوام ئەرکی خۆی جێبەجێ دەکرد. بەڵام موخاتەبەکانی بەهۆی نیگەرانییەکان لە هەڵبژاردن بۆ دواوە گەڕانەوە. ئێمە زۆر نیگەرانین لە تەمەنی و مەرجەکانی گۆشەگیری و دەمانەوێت یاساکە جێبەجێ بکرێت و بە زووترین کات لە گەڵ موەکیلەکەمان دیدرا ئەنجام بدەین. لەسەر ئەم بنەمایە جارێکی تر داواکاری پێشکەش بە وەزارەتی داد دەکەین. هەرکەسێک بەرگری لە یاسا و دادپەروەری دەکات، دەبێت دژ بە ئەو زوڵم و ستەمەی لە ئیمرالی دەکرێت، بوەستێتەوە".