پارێزەران بۆ بینینی رێبەری گەلی کورد سەردانی داواکاری گشتییان کرد

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت، سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.

رازییە تورگیوت، سەربای کۆکلو، رێزان ساریجا و ئیبراهیم بیلمەز پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى سبەی  بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت، سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان بە بورسا کرد.

رێزان ساریجا و نەورۆز ئویساڵ پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دوای ٨ ساڵ لە رێگریکردن لە ٢ و ٢٢ی ئایار و ١٢ و ١٨ی حوزەیران و ٧ی ئابی ٢٠١٩دا توانیبویان بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت.

داواکاری گشتیی کۆماری لە بورسا ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢٠ بە پاسای "نەخشەڕێگا"یەک کە ئۆجالان ساڵی ٢٠٠٩ بۆ بەرگریکردن لە خۆی پێشکەشی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپای کردبوو، سزای قەدەغەى ٦ مانگ چاوپێکەوتنی بەسەردا سەپاند.

ژ.ت