پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەری گەلی کورد سەردانی داواکاری گشتییان کرد

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى سبەى بڕۆن بۆ ئیمڕاڵی و چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان کرد.

نەورۆز ئویساڵ، فایەق ئۆزگیور ئەرۆڵ، جەنگیز یورەکلی و مەزڵوم دینچ پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى سبەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت، سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.

داواکاری گشتیی کۆماری لە بورسا بە پاساوی "نەخشەڕێگا"، کە ئۆجالان ساڵی ٢٠٠٩ لە چوارچێوەی پارێزنامەکانیدا پێشکەشی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپای کردبوو، لە ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢٠ بڕیاریدا، کە بۆ ماوەى ٦ مانگ چاوپێکەوتنەکانی نێوان پارێزەران و ئۆجالان قەدەغە بکرێت.

ژ.ت