پارێزەران بۆ چوونە ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد

پارێزەران داواکارییان پێشکەش کرد بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی تر لە ئیمراڵی.

لە پارێزەرانی نووسینگەی یاسایی سەدە، ئیبراهیم بیلمەز و جەنگیز یورەکلی و عیمران ئەمەکچی و سوزان ئاکیپا بۆ بینینی موەکیلەکەیان کە ڕێبەر ئاپۆیە، داواکارییان پێشکەش بە داواکاری گشتی کۆماری بۆرسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵی کرد.

هاوکات پارێزەران بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ موەکیلەکانی تر، هەریەک لە عومەر خەیری کۆنار و حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش، داواکارییان پێشکەش کرد.

ڕێبەر ئاپۆ ساڵانێکە ناتوانێت دیدار لەگەڵ پارێزەرانی ئەنجام بدات. داواکارییەکان بۆ ئەنجامدانی دیدار بێ ئەنجام ماونەتەوە. لەماوەی ٨ ساڵی ڕابردوودا، لانی کەم ١٥ جار دیداری پارێزەران قەدەغەکراوە.

لەنێو پارێزەرەکاندا، ئۆزگور فایەق ئەرۆل بەشداربوو لە دوایین دیداری شاندی ئیمراڵی لە ٢٧ ی شوبات لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان و عومەر خەیری کۆنار و حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش.