پارێزەران بۆ رۆیشتن بۆ ئیمراڵی سەردانی بەرپرسانیان کرد

پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ بینینی موەکیلەکانیان سەردانی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوبەرایەتیی زیندانی ئیمرالییان کرد.

پارێزەرانی نوسینگەى یاسایی سەدە ڕێزان ساریجا، فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ، ڕازییە ئۆزتورک و ئەمراە ئەمکچی بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بکەوێت سەردانی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوبەرایەتیی زیندانی ئیمرالی کرد.

لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ەوە تا ئێستا هیچ زانیاری و هەواڵێک لە ڕێبەری گەلی کورد نییە.

ژ.ت