پارێزەران داواکارییەکی نوێیان بۆ دیدار لە ئیمراڵی بەرزکردەوە
نوسینگەی یاسای سەدە داوای چاوپێکەوتنیان لەگەڵ موەکیلەکەیان ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ماوەی ٣٣ مانگە نەتوانراوە زانیاری لێ وەربگیردرێت بەرزکردەوە.
نوسینگەی یاسای سەدە داوای چاوپێکەوتنیان لەگەڵ موەکیلەکەیان ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ماوەی ٣٣ مانگە نەتوانراوە زانیاری لێ وەربگیردرێت بەرزکردەوە.
ئیبراهیم بیلمەز، ڕازیە ئۆزتورک، عمران ئەمەکچی و جەنگیز یورەکلی لە پارێزەرانی فەرمانگەی یاسای سەدە بەمەبەستی دیدار لەگەل ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، داواکاریی نوێیان ئاراستەی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کرد.
پارێزەران بۆ دیدار لەگەڵ زیندانیانی دیکەی ئیمرالی، عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاش. داواکاریان ئاراستەی داواکاری گشتی و ئیدارەی زیندان ئیمرالی کرد.
داواکاریی بنەماڵە و پارێزەران بەمەبەستی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی ئیمرالی بەردەوام بە بیانووی 'سزای دیسپلین' جێبەجێ ناکرێت.