پارێزەران داوایان کرد کە لە گەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان چاوپێکەوتن بکەن
نووسینگەی یاسای سەدە داوای دیداریان لە گەل ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد کە ماوەی ٣٣ مانگە هیچ هەواڵێکی لێ وەرنەگیراوە.
نووسینگەی یاسای سەدە داوای دیداریان لە گەل ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد کە ماوەی ٣٣ مانگە هیچ هەواڵێکی لێ وەرنەگیراوە.
لە پارێزەرانی فەرمانگەی یاسای سەدە ئیبراهیم بیلمەز، ڕازیە ئۆزتورک، عمران ئەمەکچی و جەنگیز یورەکلی داواکاریان ئاراستەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی دامەزراوەی سزای ئیمرالی کردووە. ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە زیندانی ئەمنی باڵای پیتی(ف)لە ئیمرالی لە ژێر گۆشەگیریی ڕەهادا ڕاگیراوە، تا ئێستا هیچ زانیارییەکیان لەسەر ژیانی نییە.
پارێزەرانی زیندانیانی دیکەی ئیمرالی، عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاش، بەمەبەستی دیدار سەردانی داواکاری گشتی و ئیدارەی زیندان کرد.
داواکاری بنەماڵە و پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان و ٣ زیندانی دیکە بە بیانووی "سزای دیسپلین" ڕاگیراوە.
دەسەڵاتی دادوەری ژمارەی ئەو فایلانەی پەیوەندیان بە سزای دیسپلینییەوە هەیە بەبیانووی ئەوەی " لە میدیاکان بڵاودەبێتەوە" ڕاناگەیەنێت.