پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ دیدار لە ئیمرالی داواکاریی نوێیان تۆمار کرد

پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە، بە مەبەستی دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ماوەیەکی زۆرە هیچ زانیارییەکیان لەبارەیەوە بەردەست نییە، داواکارییەکی نوێیان پێشکەش کرد.

پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە زیندانی ئیمرالی جۆری(ئێف) زیندانییە و ماوەی ٣٤ مانگە هیچ زانیارییەکیان لەبارەیەوە نییە، داوای چاوپێکەوتنی نوێیان لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی بورسا و بەڕێوەبەرایەتیی زیندانی ئیمرالی کرد.

داواکارییەکە لەلایەن پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە، ڕازیە ئۆزتورک، ڕێزان ساریجا، فایق ئۆزگور ئەرۆڵ و مەزڵوم دینچ پێشکەش کراوە.

هەروەها پارێزەران بۆ دیدار لە گەڵ سێ موەکیلەکەی دیکەیان، عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاش کە لە ئیمرالیی زیندانین، داواکارییان پێشکەش کرد.

داواکارییەکانی دیدار و چاوپێکەوتن لەگەل بنەماڵە و پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان و سێ زیندانی دیکە بە بیانووی "سزای دیسپلین" هەموو جارێک رەتدەکرێتەوە. دەسەڵاتی دادوەری ژمارەی دۆسیەی پەیوەست بە سزای دیسپلین راناگەیەنێت.