پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان داوای چاوپێکەوتنیان کرد
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئەوەى بتوانن بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە موەکلیەکەیان بکەوێت داواکارییەکی نوێیان بەرز کردەوە.
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئەوەى بتوانن بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە موەکلیەکەیان بکەوێت داواکارییەکی نوێیان بەرز کردەوە.
ڕازییە ئۆزتورک، ڕێزان ساریجا، فایەق ئۆزگور ئەرۆل و ئەمران ئەمەکچی پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆ بینینی موەکیلەکانیان سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا و بەڕێوەبەرایەتیی زیندانی ئیمراڵی کرد.
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ساڵی ١٩٩٩ەوە لە پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەییدا دیلکرا و لەو کاتەوە لە زیندانی جۆری ئێف-ی ئەمنیی ئاست بەرزی ئیمراڵی لە گۆشەگیرییەکی سەختدا راگیراوە.
دواینجار لە ٢٥ی ئازاردا لە رێگەى تەلەفونەوە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان قسە کرابوو، بەڵام ئەو پەیوەندیی و قسەکردندا لە دوای چەند خولەکێک پچڕێنرابوو.
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دوای ٨ ساڵ لە ٢ و ٢٢ی ئایار و ١٢ و ١٨ی حوزەیران و ٧ی ئابی ٢٠١٩ توانییان چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت. لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ەوە وەڵامی هیچ یەک لە داواکارییەکانی پارێزەران بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن نەدراوەتەوە.
ژ.ت