پاسەوانەکانی دەوڵەتی تورک کەسێکیان لە گورگوم بریندار کرد
پاسەوانەکانی دەوڵەتی تورک بە پاساوی ئەوەى "گوێی بە فەرمانی راوەستە" نەداوە لە گورگوم تەقەیان لە کەسێک بە ناوی م.ئە کرد و برینداریان کرد. م.ئە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.
پاسەوانەکانی دەوڵەتی تورک بە پاساوی ئەوەى "گوێی بە فەرمانی راوەستە" نەداوە لە گورگوم تەقەیان لە کەسێک بە ناوی م.ئە کرد و برینداریان کرد. م.ئە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.
پاسەوانەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر ڕێگای سەعید زەریف ئۆغڵو لە گەڕەکی دوملوپناری سەر بە ناوچەی ئۆن ئیکی شوعبە لە گورگوم تەقەیان لە هاوڵاتیەکی تەمەن ٣٤ ساڵ بە ناوی م.ئە کرد و برینداریان کرد. پاساوی تەقەکردنەکەیان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە گوایە ئەو کەسە "گوێی بە فەرمانی راوەستە" نەداوە.
لە ئەنجامی تەقەکردنەکەدا م.ئە بریندار بوو و م.ئە بۆ چارەسەری رەوانەى نەخۆشخانە کرا.
ژ.ت