پەدەکە لە کیل و لیماسۆل شەرمەزار کرا
کوردستانیان لەدژی هێرشی سەر نوسینگەی نوێنەرایەتی کەنەکە لەباشور و فڕۆکەخانەی عەربەت کۆبوونەوە وهاوکارییەکانی بنەماڵەی بارزانی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد.
کوردستانیان لەدژی هێرشی سەر نوسینگەی نوێنەرایەتی کەنەکە لەباشور و فڕۆکەخانەی عەربەت کۆبوونەوە وهاوکارییەکانی بنەماڵەی بارزانی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد.
لە شاری کیل لە ئەڵمانیا و لە شاری لیماسۆل لە قوبرس هێرشی کوشتن و خیانەت شەرمەزار کرا.
کیل
کوردستانیانی شاری کیلی ئەڵمانیا و دۆستانیان بە هۆی کوشتنی دەنیز جەودەت بولبون نوێنەری کەنەکە لە باشووری کوردستان لە کیل هاوپتباهنهۆف چالاکی شەرمەزارییان بەڕێوەبرد.
سەرەتاچالاکییەکە لە کەسایەتی بولبون دا بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی شۆڕش دەستی پێکرد.دوای ڕێزگرتن، وتار پێشکەش کرا و گوترا: "پەدەکە کە بووەتە ئامرازێکی دەوڵەتی تورکی کۆمەڵکوژکەر، قەد سەرناکەوێت. تەڤگەری ئازادیی کوردستان هەتا ئێستا لێپرسینەوەی لە خیانەتکاران کردووە و بەردەوام دەبێت. پەدەکە ئەنجامی خیانەتەکانی وەردەگرێتەوە. ئێمەش پانتایی تێکۆشانمان زیاتر دەکەین. شەهیدەکانمان شکۆی ئێمەن و توڵەی خوێنیان دەکەینەوە".
چالاکییەکە بە دروشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.
لیماسۆل
کوردانی پایتەختی قوبرس شاری لیماسۆل، هێرشکردنە سەر نووسینگەی نوێنەرایەتی کەنەکەی باشووری کوردستان لە هەولێر، کە دەنیز جەودەت بولبون، نوێنەری کەنەکە تێدا کوژرا، هەروەها هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی عەربەت کە ٣ پێشمەرگەی یەنەکە کوژران شەرمەزارکرد.
چالاکوانان کە لە کۆمەڵەی چاندی کوردی تیۆفیلۆس کۆبوونەوە، دەستیان بە ڕێپێوان کرد و دروشمی "شەهید نامرن"، "بمرێ خیانەت" و "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان دەوتەوە.دوای ڕێپێوانەکە ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە و چالاکییەکە کۆتایی پێهات.