پەڕلەمانی تورکیا پێشنیاری بە ئەندامبوونی سویدی لە ناتۆی پەسەندکرد

لە کۆبوونەوەی گشتی پەڕلەمانی تورکیادا، ڕەشنووسی یاسای تایبەت بۆ ئەندامبوونی سوید لە ناتۆدا پەسەندکرا.

دوای گفتوگۆکردن لەسەر پرسی بۆ ئەندام بوونی سوید لە پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ)، پەڕلەمانی تورکیا لەسەر ئەم بابەتە کۆبوونەوە و  ٣٤٦ پەڕلەمانتار دەنگیان دا.

لەو دەنگانە ٢٨٧ دەنگ بە بەڵی و ٥٥ دەنگ بە نەخێردەنگیان بە ئەندامبوونی سوید لە ناتۆدا.