پۆلیس هێرشی کردە سەر چالاکی شەرمەزارکردنی پەدەکە
سەرەڕای هێرش پۆلیس و دەستگیرکردنەکان، هێرشەکانی پەدەکە شەرمەزارکرا و گوترا : "کەس ناتوانێت ڕێگە لەیەکێتی کوردان بگرێت".
سەرەڕای هێرش پۆلیس و دەستگیرکردنەکان، هێرشەکانی پەدەکە شەرمەزارکرا و گوترا : "کەس ناتوانێت ڕێگە لەیەکێتی کوردان بگرێت".
هەدەپە، دەستپێشخەری دایکانی ئاشتی، تەژەئا، دەبەپە، TÛAY-DER، پەرلەمانتارانی پارتی چەپی سەوز ویستیان هێرشەکانی پەدەکە بۆ سەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە ئالسانجاکای ئەزمیر شەرمەزار بکەن. پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەریان.
جەماوەری پەرلەمانتارانی پارتی چەپی سەوز گوڵستان کلچ کۆچیگیت، بورجو گوڵ چوبوک، یەڵماز گون و جەیلان ئاکچا لەسەر ڕێگاکە کۆبوونەوە و پۆلیس گەمارۆی دان. پۆلیس بڕیاری قەدەغەکردنی قایمقامیەتی ئیزمیری کردە بیانوو و لەبەرئەوەی ئەوەی دەست بە گوتنەوەی دروشمەکان کرا، هێرشیان کردەسەر جەماوەر و دەستیان کرد بە دەستگیرکردن.
هاوکات جەماوەر دەستیان کرد بە ڕێپێوان بەرەو ڕێکخستنی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە). بەڵام پۆلیس ڕێگری لێکردن. گوڵستان کلچ کۆچیگیت، پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز کە لە کاتی ڕێپێوانەکەدا قسەی کرد و ڕایگەیاند، کاتێک دەمانەوێت پەدەکە شەرمەزار بکەین، پۆلیسی ئاکەپە دێتە پێشمان، گوتی: "ئێوە ڕێگەتان پێنەداین مافی یاسایی خۆمان بەکاربێنین، ئێستاش دەیانەوێت ڕێگری لە رێپێوانەکە بکەن. کێشەی ئێوە چییە؟ ئێوە لە چ شتێکی پەدەکە حەزدەکەن؟ پاراستنی پەدەکە لە ئەستۆی ئێوەیە؟ کەس ناتوانێت پێش لەیەکێتی کورد بگرێت''.
زۆر کەس لەخۆپیشاندەران دەستبەسەر کران
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی جەماوەر، ڕۆژنامەوانان لە دەوری پەرلەمانتاران دوورخرانەوە کە دەیانویست لێدوان بدەن، پۆلیس گەمارۆی پەرلەمانتارانی دا و هێرشی کردە سەر رۆژنامەوانەکان.
هاوسەرۆکانی هەدەپەی ئەزمیر بەرنا چەلیک و چنار ئاڵتان و دایکانی ئاشتی و زۆر کەسی تریش دەستگیرکران.
پەرلەمانتارانی پارتی چەپی سەوز جەیلان ئاکچا، گوڵستان کلچ کۆچیگیت، بورجوگول چوبوک، یەڵماز هون و جەماوەر کە دەیانویست ڕەفتارە میزاجییەکانی پۆلیس شەرمەزار بکەن بە قەڵغان لێیان درا.