پۆلیسەکان هەڵیانکوتایە سەر شارەوانیەکی جەهەپە
لە ئۆپراسیۆنێکدا لە دژی شارەوانی گەورەشاری ئەدەنە کە بەدەست جەهەپەوەیە ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندانی شارەوانی دەستگیرکران.
لە ئۆپراسیۆنێکدا لە دژی شارەوانی گەورەشاری ئەدەنە کە بەدەست جەهەپەوەیە ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندانی شارەوانی دەستگیرکران.
لە چوارچێوەی لێپرسینەوەیەک کە داواکاری گشتیی کۆماری ئەدەنە بە بانگەشەی "وەرگرتنی بەرتیل" و " فرتو فێڵ لە تەندەرەکان" بەڕێوەی دەبات پۆلیسەکان هەڵیان کوتایە سەر بینای خزمەتگوزاری شارەوانی ئەدەنە کە بەدەست جەهەپەوەیە.
هاوکات پۆلیسەکان هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ و لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندانی شارەوانی دەستبەسەرکران، گەڕان و پشکنین لە بینای خزمەتگوزاری شارەوانیدا بەردەوامە.
هـ . ب