پۆلیسی ئەڵمانیا لە هانۆڤەر و دەوروبەری هەڵیکوتایە سەر ماڵی کوردان
پۆلیسی ئەڵمانیا هەڵیکوتایە سەر ماڵی چەندین بنەماڵەی کوردی دانیشتووی هانۆڤەر و دەوروبەری ئەو شارە.
پۆلیسی ئەڵمانیا هەڵیکوتایە سەر ماڵی چەندین بنەماڵەی کوردی دانیشتووی هانۆڤەر و دەوروبەری ئەو شارە.
بە گوێرە زانیارییەکان رۆژی چوارشەممە لە سەرلەبەیانیدا پۆلیسەکانی ئەڵمانیا چوونە سەر ماڵی ژمارەیەکی زۆر لە کوردستانیانی شاری هانۆڤەر و شارۆچکەکانی دەوروبەری. یەک لەو ماڵانەی کە پۆلیس چووەتە سەر ماڵی هونەرمەند جوان چەولیگە.
راگەیەندرا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە دژی گوشارەکانی پۆلیسی ئەیالەتی ساکسۆنیای خواروو کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی ساز دەکرێت.
هـ . ب