بۆ پشتیوانیکردن لە چالاکیی مانگرتنی زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی تورکیا، لە شاری لیماسۆلی قوبرس چالاکیی مانگرتن بە بەشداریی دووەم دەستەى مانگرتوو بەردەوامە. چالاکییەکە لە ناوەندی رۆشنبیریی کورد لە تیۆفیلۆس بەڕێوەدەچێت و سەردانی کەسایەتییەکان و چالاکوانان بۆ لای مانگرتوەکان بەردەوامە.
کۆستیس ئیفستاتهیو پەرلەمانتاری بزووتنەوەى سۆسیال دیموکراسی (EDEK)ی قوبرس سەردانی چالاکوانانی مانگرتووی کرد و رایگەیاند، دەوڵەتی تورک بە سیاسەتی بکوژ و داگیرکەری وەڵامی تێکۆشانی دیموکراتیک و رەوای گەلی کورد دەداتەوە.
ئیفستاتهیو وتیشی، "گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە دژی هەموو یاسا و مافەکانە، بۆیە دەبێت گۆشەگیریی سەر رێبەری کوردان قبوڵ نەکرێت".
ئیفستاتهیو راشیگەیاند، عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ئاشتی و دیموکراتیکبوونی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا خاوەنی رۆڵێکی گرنگە و بۆ ئەوەی گۆشەگیری ببێتە رۆژەڤی پەرلەمانی ئەوروپا دەست بەکار دەکەن.
ئیفیستاتهیو پشتیوانی لە کەمپەیی ئازادی بۆ ئۆجالان کرد
ئیفیستاتهیو رایگەیاند، پشتیوانی لە کەمپەینی ئازادی بۆ ئۆجالان دەکەن و بە ناردنی نامە بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان بەشداری لە کەمپەینەکەدا کرد.
ژ.ت