پرسیارکرا دەربارەی چارەنووسی ئاکسۆی و جینگۆز

دایکان/مرۆڤانی شەممە پرسیاریان کرد دەربارەی چارەنووسی ئەدیب ئاکسۆی و ئۆرهان جینگۆز کە پێش ٢٩ ساڵ لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بێسەروشوێنکران، دووپاتیان کردەوە درێژە بە تێکۆشان دەدەن لەپێناو خزمە بێسەروشوێنەکانیان.

دایکان/مرۆڤانی شەممە

دایکان/مرۆڤانی شەممە هەموو هەفتەیەک بۆ زانینی چارەنووسی خزمەکانیان کە لەکاتی دەستبەسەریدا بێسەروشوێنکراون و بۆ سزادانی تاوانباران چالاکی ئەنجام دەدەن، لە ١٠٠٦ هەمین هەفتەی چالاکییەکەیان لە گۆڕەپانی گەڵەتەسەرای کۆبوونەوە. دایکان بە وێنەی خزمەکانیان و گوڵەوە هاتنە شوێنی چالاکییەکە، ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبردنی ناوەندیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) موسا پیرئۆغلو و چەندین پارێزەری مافی مرۆڤ بەشداری چالاکییەکە بوون.

لە چالاکیەکدا پرسیارکرا دەربارەی چارەنووسی ئەدیب ئاکسۆی و ئۆرهان جینگۆز کە ساڵی ١٩٩٥ لە ئامەد دەستبەسەرکران و زانیاری لەبارەیانەوە نازانرێت.

لە دایکانی شەممە، سەبلا ئارجان ڕایگەیاند سیاسەتی دەربازبوون لە سزا بۆتە ڕەوشێکی بەردەوام، دووپاتی کردەوە لەپێناو دادپەروەری تێدەکۆشن، دەبێت بێسەروشوێنکردن لەکاتی دەستبەسەرکردندا وەک "تاوانێکی نامرۆڤانە" پێناسە بکرێت.

سەبلا ئارجان ئاماژەی بەوە کرد شایتەحاڵ هەن بۆ ڕفاندن و بێسەروشوێنکردنیان، ئاماژەی بە دانپیانانی ئەندامێکی ژیتەم کرد کە ڕایگەیاندبوو پاش لێپرسینەوە لە ئەدیب ئاکسۆی و ئورهان جینگۆز کوژراون و تەرمەکانیان لەسەر ڕێگەی سلۆپی و لەپێش ئاوی ڕووبارەکە بەخاسپاردووە.

دووپاتی کردەوە، دواتر بە بڕیاری دادگا ئەو گۆڕانە هەڵدرانەوە، پاش پشکنینی دی ئێن ئەی دەرکەوت تەرمی ئاکسۆی و جینگۆز نین، داوای کرد لە ٢٩ هەمین ساڵیادی بێسەروشوێنکردنی ئاکسۆی و جینگۆز، دووبارە لێکۆڵینەوەکان دەست پێ بکەنەوە و بەرپرسان ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن.

دواتر نامەی کچی ئەدیب ئاکسۆی، بێریتان ئاکسۆی، لەلایەن زەینەب یەڵدز خوێنرایەوە. بێریتان لە نامەکەدا سوپاسی چالاکوانانی کرد و داوا دەکات باوەڕ لەدەست نەدەن ڕۆژێک چارەنووسی بێسەروشوێنان دەزانن و دادپەروەری دێتەدی.