فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک دەڤەری ڕاپەڕینیان بۆردوومان کرد

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوو دەڤەری ناوچەی ڕانیەی ئیدارەی ڕاپەرینی سەر بە پارێزگای سلێمانیان بۆردوومان کرد.

هێرشی داگیرکاری

بەگوێرەی سەرچاوە هەرێمییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوو دەڤەری ناوچەی ڕانیەی ئیدارەی ڕاپەرینی سەر بە پارێزگای سلێمانیان بۆردوومان کرد.

ڕاگەیاندرا، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوو جار چیای بێرمکەی سنووری سەرکەپکانی ناوچەی ڕانیە و جارێک دۆڵی وەژێیانی سنووری پشدەریان بۆردوومان کردووە.

دەربارەی زیانە گیانی و مادییەکانی هێرشەکە زانیاری ڕوون بەردەست نییە.