لە هامبۆرگ پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد بە گەل دەناسێنرێت
لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا بە ئامانجی ناساندنی پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چالاکییەکەی ٢ ڕۆژە ئەنجام دەدرێت.
لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا بە ئامانجی ناساندنی پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چالاکییەکەی ٢ ڕۆژە ئەنجام دەدرێت.
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە هامبۆرگ لە چوارچێوەی کەمپەینی جیهانیی ڕۆژەکانی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" کە لە نێوان ١_١٠ ی تشرینی یەکەم بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام دەدرێت، چالاکی ٢ ڕۆژە ئەنجام دەدرێت.
لە ڕۆژی یەکەمی چالاکییەکەدا لە ناوەندی گەڕەکی ئاڵتۆنای هامبۆرگ خێمە دانرا کە بەرهەمەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێدا دانرا. لە خێمەکەدا دەربارەی تەوەرەکانی نەژادپەرستی دژی کورد و ئازادیی ژن و کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک و گۆشەگیری، پێشەکییەک بە زمانی ئەڵمانی خرایەڕوو.
چالاکیی هۆشیارکردنەوە کە ئەمڕۆ کاتژمێر ١٣:٠٠ دەستی پێ کرد، سەرنجی کەسانی سەر بە نەتەوە جیاوازەکانی ڕاکێشا. سبەی چالاکییەکە لە هەمان ناونیشان بەردەوام دەبێت.