پەروین بوڵدان وەزیری ناوخۆی تورکی بەدرۆخستەوە
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە، بانگەشەکانی وەزیری ناوخۆی تورکی لە بارەی دیلەکانی شەڕ بەدرۆخستەوە.
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە، بانگەشەکانی وەزیری ناوخۆی تورکی لە بارەی دیلەکانی شەڕ بەدرۆخستەوە.
لە پەرلەمانی تورک کاتێک گۆتوبێژ لەبارەی هێرشی داگیرکەری بۆسەر گارە دەکرا، وەزیری ناوخۆی تورک، باسی پەروەین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە کرد و بانگەشەی ئەوەی کرد کە بوڵدان بە پەرلەمانتارێکی ئاکەپەی وتوە، 'دیلەکانی شەڕ ماوەیەک دەکەنە میوان و دواتر ئازادیان دەکەن.'
پەروین بوڵدان لەمبارەیەوە وتی، راستی رووداوەکە بەم شیوەیەیە، 'پەرلەمانتاری ئاکەپە ئوزنور چەلیک، کاتێک کە من سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە بووم، تەلفۆنی بۆکردم و وتی، دایکی دیلێک تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە و دەیەوێت زانیاری لەسەر کوڕەکەی بزانێت. ئەو کاتە، سەردەمی گۆتوبێژ و چارەسەری بوو. پێم گوت، ئەگەر لەبارەی کوڕەکەی زانیاریەک بەدەست بهێنم، بە تەئکیدی ئاگاداری دەکەمەوە. زانیاری هات کە سەربازە دیلەکە باشە و بە چەلیکم گوت، تەندروستی دیلەکە باشە. هیوادارم لە ماوەیەکی نزیکدا ئازاد بکرێت. ئەوەی بتوانین درێغی ناکەین.
بە تەنها بەم شێوەیە قسەمان کرد و بانگەشەکانی دوورن لە راستیەوە."
ف.ق