پشتیگرییەکان بۆ چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری مەزنتر دەبێت
سەردانییەکانی پشتگیری بۆ ئێشکگری دادپەروەری لە ئیستەنبوڵ و مێردین و وان بەردەوامە، بەڕێوەبەرانی ئەسەپەی ئیستەنبوڵ وەک پشتگیرییەک دەستیان بە مانگرتن لە خواردنێکی ٣ ڕۆژە کرد.
سەردانییەکانی پشتگیری بۆ ئێشکگری دادپەروەری لە ئیستەنبوڵ و مێردین و وان بەردەوامە، بەڕێوەبەرانی ئەسەپەی ئیستەنبوڵ وەک پشتگیرییەک دەستیان بە مانگرتن لە خواردنێکی ٣ ڕۆژە کرد.
ئێشکگری دادپەروەری بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە مێردین و ئیستەنبوڵ چەندین شار بێ بێ پچڕان بەردەوامە.
چالاکییەکەی مێردین، بە بەشداری دایکانی ئاشتی و بنەماڵەی زیندانیان و بەڕێوەبەرانی ڕێکخستنی دەم پارتی لە دێرک بەردەوامە، تیشکخرایە سەر گرنگی چالاکی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
چالاکییەکەی ئیستەنبوڵ بەردەوامە، بنەماڵەی زیندانیان یەلەکی "گۆشەگیری تاوانی مرۆڤایەتییە"یان پۆشی.
لەسەر ناوی ڕێکخستنی سۆسیالیستی بندەستانی ئیستنەبوڵ (ئەسەپە) زوڵەیخا مولدور ڕایگەیاندراوی خوێندەوە و دووپاتی کردەوە گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەڕی تایبەتە. ئەم گۆشەگیرییە لە زیندانەکان بڵاوبۆتەوە، دووپاتی کردەوە، بۆ شکاندنی گۆشەگیری وەک ئەسەپە دەستیان بە مانگرتن لە خواردنی ٣ ڕۆژە کردووە. بانگەوازی لە هەموو ڕەنجدەران و ڕای گشتی کرد پشتیوانی لەم هەڵمەتە بکەن.
هاوسەرۆکی کۆمەڵەی دیموکراتیکی عەلەوییەکان (داد) قەدریە دۆگان بانگەوازی کرد بۆ شکاندنی گۆشەگیری و بونیادنانی ئاشتی.
بەهەمانشێوە چالاکییەکەی وان ٥٠ ڕۆژە بەردەوامە، چەندین نوێنەری سیاسی و هاوڵاتی سەردانی چالاکییەکەیان کرد و پشتگیریان دووپاتکردەوە، بێ پچڕان درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرایەوە.