ڕێپێوان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد گەیشتە هەشتەمین ڕۆژ

ڕێپێوانی درێژ بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە پاریس دەستی پێ کرد، لە هەشتەمین ڕۆژدا لە شاری مانتەس لا جۆلیا بەردەوامە.

ڕێپێوانی ٢٥ ڕۆژە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە هەشتەمین ڕۆژدا لە شاری مانتەس لا جۆلیا بەردەوامە.

لە تەواوی ڕێپێوانەکەدا بۆ هۆشیارکردنەوەی گەلی دەوروبەر هەزاران بڵاوکراوە دابەشکران، دۆسیەکان دەربارەی هەلومەرجی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان درایە ڕێکخراوە و دامەزراوەکان.

لەو دامەزراوانەی سەردانی کرا، ڕۆژنامەی (Courrîer de Mantes) پشتگیری خۆی بۆ گەلی کورد نیشاندا و ڕایگەیاند لە ٣٠ کانوونی دووەم ڕۆژی سێشەممە لەسەر ڕێپێوانی درێژ و گردبوونەوەی کۆڵن و گۆشەگیری، هەواڵ بڵاودەکەنەوە.

نوێنەرانی ڕێپێوان دەربارەی هەلومەرجی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دۆسیەیەکیان پێشکەشی شارەوانی شارەکە کرد.

لە تەواوی ڕێپێوانەکەدا ٢٥ چالاکوان بە جۆشەوە سترانیان چڕی و چەندین جار درووشمیان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکردەوە.

هاوسەرۆکی جەدەکە-فە شاهین پۆلات لەبەردەم شارەوانی قسەی کرد و گوتی: "بەڕێز ئۆجالان لەڕێگەی فیکری کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکی خۆیەوە، تاکە کەسە بتوانێت ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و بەتایبەت کوردستان بچەسپێنێت. پێویستە بزانرێت، ئەردۆگانی فاشیست هەزاران خوێندکار و ئەکادیمی و ڕۆژنامەوانی خستۆتە زیندان و هەزاران کەسی کۆچبەر کردووە.

داوامان لە هێزە نێونەتەوەییەکان ئەوەیە: ئەردۆگان پەیماننامە نێونەتەوەییەکانی واژۆ کردووە، بەڵام دژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت، بۆ جێبەجێکردنی ئەم مەرجەکانی پەیماننامەکان، پێویستە فشاری لێ بکرێت".

ئەو کارتانەی لە سەرانسەری ڕێپێوانەکە کۆکرانەوە ڕەوانەی ئیمراڵی کران.

پاش ڕێپێوانەکە لە کۆمەڵەی جڤاکی مانتەس لا جۆلیا کۆبوونەوەی گەل ئەنجامدرا.

ڕێپێوانەکە سبەی لە شاری لەس موراوخ لە ڕۆژئاوای پاریس ئەنجام دەدرێت، هەروەها ڕۆژی سێشەممە لە کاتژمێر ١٨:٠٠ فیلم پیشان دەدرێت.