ڕێپێوانی درێژ گەیشتە ڕێن

ڕێپێوانی درێژ بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕۆژی شەشەمدا گەیشتە شاری ڕێنی فەرەنسا.

ڕێپێوانی درێژ بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە پاریس دەستی پێکرد، بە چالاکی جیا جیا بەردەوامە. ڕێپێوانی درێژی ٢٥ ڕۆژە، لە ڕۆژی شەشەمدا گەیشتە شاری ڕێن.

چالاکوانان هەزاران بڵاوکراوەیان بەسەر گەل و توێژەکان دابەشکرد، زانیاریان دا دەربارەی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

چالاکوانان بێ پچڕان درووشمیان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکردەوە. پاشان کارتە کۆکراوەکان بۆ  ڕەوانەی ئیمراڵی کران.

بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی کۆڵن

سیاسەتمەداری کورد، خەتیب دیجلە لە ڕێپێوانەکە قسەی کرد، سڵاوی لە چالاکییەکە کرد و بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی کۆڵن و گوتی: "گەلی هێژا و فیداکارمان، بانگهێشتان دەکەم بۆ ڕێپێوانی مەزنی ١٧ ی شوبات لە کۆڵن". 

پاش ڕێپێوانەکە، لە ناوەندی جڤاکی ڕێن کۆبوونەوەیەک بە بەشدارییەکی مەزن بەڕێوەچوو. لە کۆبوونەوەکەدا ڕەوشی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نرخێندرا و تیشکرایە سەر گرنگی ڕێپێوانەکە.

دوو ڕۆژ پێشتر لە شاری ڤانێس ٤-٥ نەژادپەرستی تورک هەوڵیان هێرش بکەن، چالاکوانان دژی ئەم هەوڵی پرۆڤۆکاسیۆنە بەرخۆدانیان کرد و هێرشکەرانیان دوورخستەوە. کۆتایی ڕێپێوانەکە لە ١٧ ی شوبات لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا دەبێت. ڕێپێوانەکە لە شاری ڕۆنی فەرەنسا بەردەوام دەبێت و هەر لەوێ بە بەشداری خەتیب دیجلە کۆبوونەوەی گەلی هەرێمەکە بەڕێوەدەچێت.