ڕێپێوانی درێژ لە پاریس بەردەوامە
ڕێپێوانی درێژی ٢٥ ڕۆژە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە چالاکیی جیاواز بەردەوامە.
ڕێپێوانی درێژی ٢٥ ڕۆژە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە چالاکیی جیاواز بەردەوامە.
ڕێپێوانی درێژی ٢٥ ڕۆژە بەرەو ستراستبۆرگ لە ٢٢ ی کانوونی دووەم، ڕۆژی دووشەممە دەستی پێ کرد.
چالاکوانان لە ڕۆژی دووەم لە ناوەندی چاندی کوردی ئەحمەد کایا کۆبوونەوە و کارتیان بۆ ئیمراڵی نارد. کەمپەینی ناردنی کارت لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بەڕێوەدەچێت. ئامانجەکە کۆکردنەوەی ١٠٠ هەزار کارتە لە ئەوروپا.
هاوسەرۆکی جەدەکە-فە، شاهین پۆلات لەبەردەم ناوەندی چاندەکە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی گوتی: "لە کەسێتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا گۆشەگیری لەسەر هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین سەپێنراوە. بۆ شکاندنی گۆشەگیری هەموومان پێکەوە چالاکی پۆستکارت ئەنجام دەدەین".
پاشان چالاکوانان بە بەرزکردنەوەی درووشم تا پۆستخانە ڕێپێوانیان کرد.
چالاکوانان دووپاتیان کردەوە ساڵانێکە دژی گۆشەگیری تێدەکۆشن و گوتیان: "دەمانەوێت ئەمساڵ، ساڵی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان و مسۆگەرکردنی ستاتۆی کوردان بێت".
چالاکوانان جلی سوریان بە داوا ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پۆشیبوو، پاش ڕێپێوانەکەی گۆڕەپانی ئینڤالد لە ٢٤ ی کانوونی دووەم ڕۆژی چوارشەممە دەچنە شاری لۆرێنت. ڕێپێوانکەران تا ستراسبۆرگ لە چەندین شار ڕێپێوان دەکەن، کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن، کۆبوونەوە دەکەن و پۆستکارت دەنێرن.