ڕێپێوانی درێژ لە پاریسەوە بۆ ستراسبۆرگ پێی نایە سێیەم ڕۆژەوە
ڕێپێوانی درێژ بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە پاریس دەستی پێ کرد، لە شاری لۆرێنتی فەرەنسا لە سێیەم ڕۆژدا بەردەوام بوو.
ڕێپێوانی درێژ بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە پاریس دەستی پێ کرد، لە شاری لۆرێنتی فەرەنسا لە سێیەم ڕۆژدا بەردەوام بوو.
ڕێپێوانی درێژی ٢٥ ڕۆژە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە پێش ساڵیادی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ ی شوبات دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە پاریس دەستی پێ کرد، لە لۆرێنت لە سێیەم ڕۆژدا بەردەوامە.
چالاکوانان پێش چالاکیەکە سەردانی ناوەندی پارتی کۆمۆنیستی لۆرێنتیان کرد و لەگەڵ سکرتێری گشتی پارتەکە و پزیشک بۆریس کامپۆس کۆبوونەوە. کامپۆس پشتگیری گەلی کورد و تێکۆشانی ئازادی ئەوانەی کرد لەژێر ستەمی ڕژێمی ئەردۆگانن.
پاشان کامپۆس تیشکی خستەسەر چالاکی مەزنی ١٧ ی شوبات لە کۆڵن و ئاماژەی کرد بە ڕەوشی تەندروستی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە ساڵی ١٩٩٩ ـەوە لە زیندانی ئیمراڵییە.
وەک پزیشکێک ڕایگەیاند گۆشەگیری تەواو ناکۆکە لەگەڵ شکۆی مرۆڤایەتی و گوتی: "ئەگەر دەوڵەتی تورک بەڕاستی ئاشتی دەوێت، دەتوانێت ئازادکردنی ئەو کەسە بکاتە دەسپێک کە چەندین جار ئاگربەستی ڕاگەیاندووە".
هەروەها بانگەواز لە (سی پی تی) کرا دەمودەست ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات.
لەسەر ناوی یەکێتی کۆمۆنیستانی ئازادیخواز، ئەریک برێزلی پشتگیری لە داوای گەلی کورد بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کوردستان دەکەین.
پاشان ڕێپێوانەکە لەبەردەم شارەوانی لۆرێنت تا هەنبۆنت بەردەوام بوو.
لە چالاکییەکەدا، بەردەوام چالاکوانان درووشمیان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرز دەکردەوە.
ڕێپێوانی درێژی ٢٥ ڕۆژە بەردەوام دەبێت و کۆتاییەکەی لە ١٧ ی شوبات لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا دەبێت، سبەی (25 ی کانوونی دووەم، پێنجشەممە) لە شاری ڤانەسی فەرەنسا ئەنجام دەدرێت.