ڕێپێوانی گەورەی ئازادی: تێکۆشانمان هەتا ئازادی بەردەوام دەبێت!

عومەر ئۆجالان، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە 'رێپێوانی گەورەی ئازادی' قسەی کرد و ڕایگەیاند، "تێکۆشانی ئێمە تا ئازادی بەردەوام دەبێت".

'رێپێوانی گەورەی ئازادی' کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد دەستیپێکرد، لە دووەم ڕۆژی خۆیدایە.  لە باڵی قەرسی ڕێپێوانەکەدا، ڕێپێوانان لەگەڵ چیدەم کلچگون ئوچار، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکانی(دەبەپە)، بەیانی زوو شارەکەیان بەجێهێشت و بەرەو شارۆچکەی بازارجخێ ناوچەی دیگۆر ڕۆیشتن.

 هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، چیدەم کلچگون ئوچار، سەرنجی بۆ کێشەی چارەسەر نەکراوی کورد ڕاکێشا و گوتی: "دەزانین ئەم سیاسەتەی دەوڵەت کە سەد ساڵە بەردەوام دەبێت، بێ ئەنجام بووە، دەوڵەت باشتر بەمە دەزانێت، ئێمە بە ڕێپێوانی ئازادی پیشاندەدەین، کە چارەسەری دیموکراسیانەی کێشەی کورد بەدی دێت و موخاتەب بەڕێز ئۆجالانە."

 زەریفە ئانلی تەمەن ٨٠ ساڵ کە بەخێرهاتنی ڕێپێوانوانانی کرد، وتی: "ئێمە بەردەوام  درێژە بەم تێکۆشانە دەدەین و دەست هەڵگریی نین".  بەردەوام لە ڕێپێوانەکەدا دروشمی "بژی بەرخۆدانی زیندانەکان" و "بژی بەرخۆدانی ئیمرالی" وترانەوە.

'دەبێت دەرگای ئیمرالیی بکرێتەوە'

دواتر ڕێپێوانکەران چوونە ناوچەی دیگۆر. عومەر ئۆجالان پەرلەمانتاری دەم پارتی، ئەو کەسانەی بە بیر هێنایەوە کە لە کۆمەڵکوژی دیگۆردا گیانیان لەدەستدابوو. عومەر ئۆجالان سەرنجی بۆ گۆشەگیری لە ئیمرالی ڕاکێشا و وتی: "هەموو مافەکانی بەڕێز ئۆجالان پێشێل کراوە، هەر بۆیە ئێمە لێرەین و ئامانجمان لابردنی گۆشەگیری و چارەسەریی پرسی کوردە بە ڕێگایەکی سیاسی و ئاشتیانە. تاکە موخاتەبی چارەسەری پرسی کورد بەڕێز ئۆجالانە." تێکۆشانمان تا ئازادی بەردەوام دەبێت.

لەکۆتایی قسەکانیدا عومەر ئۆجالان وتی: "با چیتر کەس نەمرێت و ئێمە ئاشتییەکی شەرەفمەندانەمان دەوێت. ئەوەی دەتوانێت ئەم ئاشتییە مسۆگەر بکات،بەڕێز ئۆجالانە، گەلەکەمان ئاگاداری هەموو شتێکە و دان بەخۆیدا دەنێت. دەرگاکانی ئیمرالی بکەنەوە. با ئەم وڵاتە ببێتە گوڵستان".