ڕێپێوانی ئازادی: گەل لە زۆربەی شارۆچکەکانی ئەستەنبوڵەوە بەڕێکەوتن
جەماوەرێکی زۆر لەشارۆچکەکانی ئەستەنبوڵەوە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرەو گەملیک بەڕێکەوتن.
جەماوەرێکی زۆر لەشارۆچکەکانی ئەستەنبوڵەوە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرەو گەملیک بەڕێکەوتن.
بە مەبەستی هەڵگرتنی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ماوەی ٣٢ مانگە هیچ هەواڵێکی لێ وەرناگیرێت و بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی بەڕێزیان،'رێپێوانی ئازادی' بەرەو گەملیک دەستی پێکردووە و بەردەوام دەبێت.
بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی دیموکراتی گەلان (حەدەکە)، پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (هدەپ)، بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا)، فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی یاسایی و پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان و سزادراوانی مەد، کۆمەڵەی هاوکاری و پشتیوانی لە بنەماڵەی کەسوکاری ونبووەکانی ئەنادۆڵ، پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان دەبەپە، نووسینگەی یاسایی سەدساڵ، کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کورد و ناوەندی کولتووری میزۆپۆتامیا (نەچەم).
گوێ نەدەنە مەرج و بارودۆخی کەش وهەوا
لە ئەستەنبوڵ باران دەبارێت و ڕەشەبایە، بەڵام سەرەڕای ئەمە گەل لە شوێنە جیاوازەکانەوە لە باغجلار کۆبوونەوە. جەماوەرەکە بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە بەرەو گۆڕەپانی کۆبوونەوەکە ڕۆیشتن. لە کاتی ڕێپێوانەکەدا چەپڵەیان لێدا و ئاوازیان خوێندەوە. زۆرجار دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" وترایەوە. ئەو کەسانەی کە هەست و سۆزی خۆیان سەبارەت بە ڕێپێوانە دەربڕی، ڕایانگەیاند کە بڕیاریان داوە بگەنە گەملیک.
جەماوەری گەل سەرلە بەیانی لە شارۆچکەی سیلیڤری، ئاڤجلار و بەیلیکدوزوو بە ئۆتۆمبێل گەیشتنە شوێنی کۆبوونەوەکە. گەل بە نیشانەی سەرکەوتن جۆش و حەماسەتێکی زۆریان پێوە دیار بوو.
لە شارۆچکەی ئەسەنیورتەوە جەماوەرێکی زۆر لە بینای هەدەپ کۆبوونەوە. جەماوەرەکە لە ٥ ناوچەی جیاوازەوە بەڕێکەوتبوون. لەوێ دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" وترایەوە.
لەناوچەی بایرامپاشا چالاکوانانی کۆبوونەوە و ڕایانگەیاند ئامانجی سەرەکییان ئازادی جەستەیی ئۆجالانە.
لە ناوچەی ئاراناڤوتکۆ جەماوەرێکی زۆر بەڕێکەوتن لەوێ جەماوەر بەرامبەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ناڕەزایەتیان دەربڕی.